بەرازیل داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەکات

07-10-2023
نیاز مستەفا
نیشانەکردن ئەنجوومەنی ئاسایش ئیسرائیل فەلەستین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، بەڕازیل کە ئێستا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنەکە دەکات. 
 
رۆژی شەممە، 07-10-2023، وەزارەتی دەرەوەی بەرازیل بڵاویکردەوە، بەڕازیل داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات و "لایەنەکان هاندەدات دان بەخۆیاندا بگرن و خۆیان لە هەڵکشانی زیاتری دۆخەکە بەدووربگرن." هەروەها، "حکومەتی بەرازیل سەرکۆنەی زنجیرە بۆردوومانەکان و هێرشی زەوینی دەکات." 
 
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەرازیلدا هاتووە، بەڕازیل "پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بە چارەکردنی کێشەکانی ئیسرائیل و فەلەستین بۆ ئەوەی بەیەکەوە لە ئاشتی و ئاسایشدا بژین، کە هەردوو لایەن لەسەری رازیبن و سنوورەکانیش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانیان پێدابنرێت."
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023) بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند، تاوەکو دوانیوەڕۆ نزیکەی "پێنج هەزار" مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد. دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسیش، سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە کرد و لە هەندێک شوێنیش شەڕ لەنێوان سەربازانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دروستبوو.  
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر هێرشەکان، هەڕەشە لە بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەکات و دەڵێت، ئەو بزووتنەوە چەکدارییە "باجێک دەدات تاوەکو ئێستا نەیدابێت. ئێمە لە جەنگداین و سەرکەوتووش دەبین." 
 
هاوکات، لەسەر بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان، ریچارد هێخت، گوتەبێژی فەرمیی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "لە چەند ناوچەیەکی سنووری نێوان کەرتی غەززە و ئیسرائیل شەڕ و پێکدادان لەنێوان سەربازانی سوپای وڵاتەکەی و چەکدارانی حەماس هەڵگیرساوە".
 
بەهۆی بەردەوامی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بڵاویکردەوە، تاوەکو کاژێر 16:20ی دوا نیوەڕۆ بە کاتی فەلەستین (هەمان کات بە کاتی هەولێر) بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە "198 کەس شەهید بوون و هەزار و 610 کەسی دیکەش بە برینداری جیاواز بریندار برینداربوون."
 
بە گوێرەی بەرپرسانی تەندروستی ئیسرائیل، بەهۆی بۆردوومانکردنی ئیسرائیل لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە زیاتر لە 100 هاووڵاتی کوژراون و هەزاری دیکەش برینداربوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.