رووداو دیجیتاڵ
جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان تا 15ـی ئەم مانگە چاک نەبێتەوە و ڤایرۆسی کۆرۆنا تێنەپەڕێنێت، پێویست ناکات دیبیەتی دووەمی سەرۆکایەتی بەڕێوەبچێت.
بەپێی خشتەی دیبەیتەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، رۆژی 15ـی ئۆکتۆبەر لە مەیامی دیبەیتی دووەمی نێوان بایدن و ترەمپ بەڕێوەدەچێت. بەڵام دۆناڵد ترەمپ ماوەی پێنج رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تا ئەوکاتەش دەگاتە 14ـەمین رۆژ.
هێشتا دیار نییە ترەمپ لەو وادەیەدا ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنێت یان نا، بەڵام ترەمپ دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی گوتی "دەمەوێت بۆ 15ـی ئۆکتۆبەر ئامادەبم."
رکابەرەکەی ترەمپ دەڵێت، نابێت دیبیەتی دووەم بەڕێوەبچێت ئەگەر تاوەکو ئەوکاتە ترەمپ هێشتا هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت، ئاماژە بەوەش دەکات "ئەو تەنیا بەپێی رێنمایی پسپۆڕانی پزیشکی و بواری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری لە دیبەیتەکەدا دەکات، ئەگەر لەو کاتەدا بەڕێوەبچێت."
بڕیارە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 8ـی ئەم مانگە لە زانکۆی ئۆتا لە شاری ساڵت لەیک، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریس، جێگری جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان لە دیبەیتی تایبەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رووبەڕووی یەکدی ببنەوە.
تووشبوونی دۆناڵد ترهمپ به كۆڤید 19 و ههروهها بههۆی ئهوهی كه مایك پێنس سهرۆكی لیژنهی رووبهڕووبوونهوهی كۆرۆنایه، چاوهڕوان دهكرێت ئەو بابەتە مژاری گەرمی دیبەیتەکە بێت. هەروەها چاوەڕێدەکرێت ئهمریكییهكان گرنگییهكی زیاتر به دیبهیتی جێگرەکان بدهن. ههردوو بەربژێری جێگری سهرۆكی ئهمریكا لهم دیبهتهدا دهبێت ئهوه بۆ ئهمریكییهكان بسهلمێنن، ئهگهرهاتوو سهرۆكی ئهمریكا یان رکابەرەکەی بههۆی كۆڤید 19 نهیانتوانی له ههڵبژاردنهكاندا بهردهوام بن، ئهوا ئهوان شایستهی ئهوهن ئهو ئهركه لەئەستۆ بگرن.
سەرۆکی ئەمریکا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پەتایەکی وەرزی دەچوێنێت و دەڵێت، پەتای وەرزی سەرەڕای ئەوەی ڤاکسینیشی هەیە، بەڵام ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار کەس دەکوژێت، داواش لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات لە ڤایرۆسەکە نەترسن.
ترەمپ تەمەنی 74 ساڵە، کێشی زیادە و کۆلسترۆڵەکەشی بەرزە، بۆیە مەترسیی ئەوە هەیە کۆرۆنا هەڕەشەیەکی جیدی بخاتە سەر ژیانی؛ بەڵام ئێستا لەڕێگەی دژە تەنی دەستکردەوە هەوڵدەدرێت نەخۆشییەکەی چارەسەربکرێت، کە لە رابردوودا کاریگەرییەکەی سەلمێنراوە.
پێشتر جۆ بایدن لەکاتی هاتنە دەرەوەی ترەمپ لە نەخۆشخانە رەخنەی تووندی لە ترەمپ گرت و گوتی، "هیوادارم ئێستا فێربووبێت کە ماسک چەندە گرنگە."
کاژێر 04:15 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی رۆژی 30-09-2020 بەکاتی هەولێر، یەکەم دیبەیتی خولی 46ەمینی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەنێوان جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بەڕێوەچوو. هەر لە سەرەتاوە یەکدیان بە "درۆزن، هیچ نەزان و شکستخواردوو" تۆمەتبارکرد و تەوەرێک نەبوو لەسەری هاوبۆچوون بن، لە هەموو شتێکدا دژی یەکدی بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ