مایک پێنس و کامالا هاریس له دووریی 12 پێ رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه
رووداو - واشنتن
دووه‌م دیبه‌یتی كۆماری و دیموكراته‌كانه، دوو كاندید بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك، له دووریی 12 پێ رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه. كۆماریه‌كان چاوه‌ڕوانن مایك پێنس، سیاسه‌ت و پرۆگرامی پارته‌كه‌یان له دیبه‌یتی كاندیدی جێگرانی سه‌رۆكدا، بۆ ئه‌مریكیه‌كان روون بكاته‌وه و ده‌نگی هه‌ندێك له‌و ئه‌مریكیانه‌ی كه له ئه‌دای تره‌مپ ناڕازین، جارێكی دیكه بۆ كۆماریه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.
دیك پاتن، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی داكۆكی له بازرگانییەکانی ئه‌مریكا لە رێگەیدا بۆ کۆشکی سپی، یەکێک لە پشتیوانانی ترەمپ داوای لێدەکات پێکەوە نزایەک بخوێنن، دەڵێت "نزاكهمان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو. نه‌ته‌وه‌كه‌مان له كێشه‌دایه، به زۆر ره‌نگ و شێوه. نزایه‌ك بوو بۆ پارێزگاری له سه‌رۆك تره‌مپ و جێگری سه‌رۆك، پێنس. پێنس دیپلۆماته، له دیپلۆماتیش زیاتر، ئه‌و پیاوێكه كه ئه‌مریكای خۆشده‌وێت و له دیبه‌یته‌كه‌دا به‌توانا و زانیارییه‌وه قسه ده‌كات. ئه‌گه‌ر له دوا دیبه‌یتدا، هه‌ندێک هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌باش هه‌بوون، ئه‌وا دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه، له‌م دیبه‌یته‌دا پیاوێك ده‌بینیت كه خاوه‌ن توانایه، خاوه‌ن زانیاری و شاره‌زاییه. پیاوێك كه خۆشتبوێت، من بۆ خۆم ده‌زانم، چونكه خۆم ده‌یناسم و خۆشم ده‌وێت".
قسه‌پێبڕین و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه له یەکەم دیبه‌یتی هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ندێک له ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكای له ویلایه‌ته گرنگه‌كانی ئه‌مریكا بۆ لای دیموكراته‌كان راكێشاوه.
سارا كۆڵنس، هاووڵاتیی ئەمریکی دەڵێت "هیوادارم هه‌ردوو كاندیده‌كان ببینین و هه‌ندێک به‌ڕاستی باسی سیاسه‌ته‌كانی خۆیان بكه‌ن، چونكه دیبه‌یتی یه‌كه‌م ته‌نیا كێبڕكێی هاواركردن به‌سه‌ر یه‌كدیدا بوو. وا هه‌ستده‌كه‌م هیچ شتێك باس نه‌كرا. هه‌ردوو كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نن و معارزن بۆ ڤایرۆسه‌كه، له‌به‌رئه‌وه كێ ناڵێت ئه‌م دوو كاندیدانەی جێگرانی سه‌رۆك، نابن به سه‌رۆك".
تووشبوونی دۆناڵد تره‌مپ به کۆرۆنا و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مایك پێنس سه‌رۆكی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، پێنس و هاریس به چڕی تاوتوێی كۆڤید 19 و پلانی پارته‌كانیان بكه‌ن.
به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو دیبه‌یتی داهاتوو هه‌یه، دیبه‌یتی ئه‌مڕۆ ره‌نگه دوا چانس بێت بۆ كۆماری و دیموكراته‌كان، ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا به پلان و پرۆگرامه‌كانی خۆیان رازی بكه‌ن.
تووشبوونی تره‌مپ به کۆرۆنا واده‌كات ئه‌مریكییه‌كان گرنگییه‌كی زۆر زیاتر به دیبه‌یتی كاندیدی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بده‌ن.
هه‌ردوو كاندیدی جێگری بەربژێرانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌م دیبه‌یته‌دا ده‌بێت ئه‌وه بۆ ئه‌مریكییه‌كان بسه‌لمێنن کە ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا یان یه‌كێك له كاندیده‌كان به‌هۆی كۆڤید 19 نه‌یانتوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رده‌وامبن، ئه‌وا ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ئه‌و ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆ.