گالەری

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
17 Photos
رووداو دیجیتاڵ 

وەکو رێزگرتنێک لە خواوەند گانیشا، هیندۆسەکان ساڵانە لە مانگی بادراپادا لە رۆژژمێری هیندۆسی، کە دەکاتە مانگی ئاب یان ئەیلوولی زایینی، فێستیڤاڵە گانیش چاتورسی سازدەکەن، کە 10 رۆژ دەخایەنێت.
 
لەم فێستیڤاڵەدا هیندۆسەکان لەنێو ماڵەکانیان و لە شوێنە گشتییەکان پەیکەری لەقوڕ دروستکراوی خواوەند گانیشا دادەنێن و دەیپەرستن، دواتر دەیخەنە ئاوی رووبار یان دەریاچەکانەوە.
 
ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن هیندۆسەکانەوە بەوە دەستپێدەکات، سەرەتا پەیکەرێکی لە قوڕ دروستکراوی خواوەندەکە هەڵدەبژێرن، لە شوێنێکی رازاوە بە گوڵ لە ماڵەکەیان دایدەنێن و پەرستشەکانیان تەواو دەکەن، کە لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکی دیکە، کاتەکەی جیاوازە، پاشان پەیکەرەکە دەخەنە ئاوەوە.
 
لەپێناو پاراستنی ژینگە، چەند ساڵێکە بەشێک لە خێزانەکان پەیکەرەکان ناخەنە نێو سرووشتەوە، بەڵکو لە ماڵەکانی خۆیان دەیخەنە نێو ئاو، تاوەکو بەتەواوی دەتوێتەوە، پاشان قوڕەکە لەنێو باخی ماڵەکانیان بەکاردەهێنن.
 
وێنەکان: AFP