ویلایەتە جۆلانەییەکانی ئەمریکا کامانەن؟ دیموکرات و کۆمارییەکان شەڕی بەدەستهێنانیان دەکەن

07-08-2024
لهۆن نەسرەدین
کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ.
کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ویلایەتی پێنسلڤانیا بە دایکی پیشەسازیی نەوتی ئەمریکا دادەنرێت. لە کاتی هەڵبژاردنەکانیش تاڕادەیەکی زۆر سەنگی مەحەکە و دەنگدەرانی ئەو ویلایەتە کاریگەرییان دەبێت لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک.
 
دەیڤد ماسوور، شرۆڤەکارە و دەڵێت، "ترەمپ بە دوای هەڵەکانی هاریسەوەیە تاوەکو بتوانێت پاڵپشتی دەنگدەری ویلایەتە جۆلانییەکان بەدەستبهێنێت، هاریسیش هەوڵ دەدات تاڕادەیەک لێدوانە تووندەکانی سەبارەت بە پیشەسازیی نەوت هێواش بکاتەوە".
 
ترەمپ، هاریس بە دژە پیشەسازیی نەوت ناودەبات و هۆشداری دەداتە دانیشتوانی ویلایەتە خاوەن نەوتەکان و دەڵێت، ئەگەر هاریس ببێتە سەرۆک ماڵئاوایی لە زێڕە رەشەکەتان بکەن.
 
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆماری بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێت، "لەژێر سایەی سیاسەتەکانی بایدن و هاریس، زۆرترین رێژەی بێکاری لە ئەمریکا تۆمارکرا. ئەگەر هاریس ببێتە سەرۆک، پیشەسازیی نەوت وێران دەبێت و تووشی داڕمانی ئابووری دەبین".
 
هاریس بە بەرگریکاری ژینگە و لایەنگری وزەی پاک ناسراوە.
 
بووەتە جەمسەری لەخۆکۆکردنەوەی چالاکڤانانی ژینگە، بە تایبەتی گەنجانیان.
 
لە دەستپێکی هەڵمەتەکەیەوە سی ڤی خۆی وەک داواکاری گشتی خستەڕوو کە شەڕی کۆمپانیا نەوتییە ژینگە پیسکەرەکانی کردووە و وەک سەرۆکێكیش تاڕادەیەک درێژە بەو سیاسەتە دەدات.
 
جۆش بۆوک، شرۆڤەکارە و باس لەوە دەکات، "کامالا هاریس، جێگری سەرۆک بووەتە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا. هاریس توانی گڕوتین بگەڕێنێتەوە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن، لەو بابەتانەی سەرنجیان دەخاتە سەر وزە و ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوایە".
 
راپرسی نوێ لەسەر ئاستی نیشتمانی 50 خاڵ دەداتە هاریس، لە بەرامبەر 49 بۆ ترمپ؛ ئەگەرچی لەسەر ئاستی تاکی ویلایەتەکان، یەکسانن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا

پووتین: رازین بە پێشنیازی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان

سەرۆکی رووسیا دەڵێت، وڵاتەکەی بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆکراینا رازیبووە، بەڵام پێویستە "هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم قەیرانە" چارەسەر بکرێن و وردەکارییەکانیش بخرێنەڕوو.