کچێکی کورد لە دەریاچەیەکی کەنەدا خنکا

07-08-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کچە کوردێکی تەمەن 16 ساڵان، کە خەڵکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوو، لە دەریاچەیەک لەنزیک شاری لەندەنی سەر بە هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا خنکا.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بنەماڵەی کچەکەوە دەستی کەوتوون، ناوی کچەکە دڵڤان عیمادەدین بریمە و رۆژی یەکشەممە، 6-8-2023  لەگەڵ خێزان و هاورێکانی بۆ گەشتێک چوونەتە دەرەوەی شار، بەڵام لە دەریاچەکەیەکدا خنکاوە.
 
خێزانی دڵڤان خەڵکی گوندی مەعملای خوارووی سەر بە ناحیەی راجۆی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانن.
 
مەمۆ نیشان، کە ئامۆزای باوکی دڵڤانە و لە کاتی رووداوەکەدا لەوێ بووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "ئەم یەکشەممەیە خۆمان ئامادەکرد و گوتمان با پێکەوە بچینە سەر ئاوەکە. تاوەکو کاژێر چواری ئێوارە پێکەوە بووین. دڵڤان بە دایکی گوتبوو دەمەوێ بچمە نێو ئاوەکە، خۆی گۆڕیبوو و چووبووە نێو ئاوەکەوە، شوێنەکەش قووڵ نییە، مەترێک یان مەترێک و نیوە."
 
ئامۆزاکەی باوکی دڵڤان هەروەها گوتی: "دڵڤانمان بینی هاوار دەکات نزیکەی 30 بۆ 35 مەترێک لێی دوور بووین. خێرا گەیشتینە شوێنەکە بەڵام هەرچی بەدوایدا گەڕاین نەماندۆزییەوە. چەند کەسی دیکەش کە لەوێ بوون لەگەڵ ئێمە دەستیان بە گەڕان کرد، یەکێکیکان کە کوردی خەڵکی زاخۆ بوو و ئێمە سوپاسی دەکەین ئەوی دۆزییەوە. تەرمەکەمان لە ئاوەکە دەرهێنا، تیمی فریاکەوتنی خێرا هەوڵیاندا بگەرێننەوە بۆ ژیان، بەڵام ئاو لە دەمی نەهاتە دەر و هەندێک کەف و خوێن لە دەمی هات. دواتر بە ئامبولانس گوێزرایەوە نەخۆشخانە، بەڵام دوای 2-3 کاژێر لە نەخۆشخانە پێیانگوتین گیانی لەدەستداوە."
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.