سەرۆکایەتیی فەرەنسا: ئیمانوێل ماکرۆن رێز لە ویستی گەل دەگرێت

07-07-2024
عەلی زەڵمی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی فەرەنسا چاودێریی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات و دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بڕیار دەدات. 

سەرۆکایەتیی فەرەنسا ئەمشەو بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەیری دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات و چاوەڕێ دەکات تاوەکو دیمەنەکە بە تەواوی بۆی روون بێتەوە، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدات. 
 
سەرۆکایەتیی فەرەنسا دەڵێت: "سەرۆک، وەک پارێزەری دەستوور، رێز لە ویستی گەلی فەرەنسا دەگرێت". 
 
نووسینگەی سەرۆکی فەرەنساش بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن ماوەیەک چاوەڕێ دەکات پێش ئەوەی هەر بڕیارێک لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی بدات. 
 
ئەم راگەیێندراوانە لە کاتێکدان، رۆژی 30-6-2024 خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا و ئەمڕۆ 7-7-2024یش خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە بەڕێوەچوو. 
 
پەرلەمانی فەرەنسا لە 577 کورسی پێکدێت و پێکهێنانی حکومەت پێویستی بە 289 کورسی هەیە.   ئەنجامی بەراییەکان دەریدەخەن، هاوپەیمانیی چەپەکان نزیکەی 170 تاوەکو 190 کورسی دەباتەوە، هاوپەیمانیی (پێکەوە)ی ئیمانوێل ماکرۆن نزیکەی 150 تاوەکو 170 کورسی پەرلەمان بەدەستدێنێت، پارتی (بەرەی نیشتمانیی) راستڕۆی تووندڕۆ نزیکەی 130 تاوەکو 150 کورسی پەرلەمانی دەبێت و پارتی کۆماری نزیکەی 60 کورسی دەباتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیاوێک بە بەردەم بۆرسەی نیویۆرک دا تێدەپەڕێت. وێنە: Reuters

پیاوێکی ئەمریکی بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا

پیاوێکی ئەمریکی تەمەن 30 ساڵ بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا. پلانەکەی دوای ئەوە ئاشکرابووە کە لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ چەند کەسێک کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن، بەڵام نەیزانیوە کارمەندی پۆلیسن.