بۆ رێگری لە چوونی کۆچبەران ئیتاڵیا داوای هاوکاری لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات

07-07-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر بەلەمێکدا لە نزیک ئیتاڵیا
ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر بەلەمێکدا لە نزیک ئیتاڵیا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا ساتی رزگارکردنی کۆچبەرانی نێو بەلەمێک لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی لامپەدوسا لە باشووری ئیتاڵیا لەلایەن هێزی دەریایی ئەو وڵاتەوە دەبینن. کۆچبەرەکان کە ژمارەیان 44 کۆچبەر بوو، زۆربەیان منداڵ و ئافرەت بوون، کە هەندێک لە ئافرەتەکان دووگیان بوون، بەڵام مەترسییەکانی رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا، کۆچبەرانی نەترساندووە و ئیتاڵیاش دەیەوێت یەکێتیی ئەوروپا هاوکاری بکات رێگری لە شەپۆلی کۆچبەران بکات.

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گوتی، "ئێمە دەمانەوێت کۆتایی بە دیاردەی کۆچبەری نایاسایی بهێنین، هەتا ئەوروپا نەگاتە ئەو بڕوایەی لەوەی دەتوانێت چۆن ئەو پرسە چارەسەر بکرێت و گفتوگۆی لەبارەیەوە نەکات کە چۆن دەتوانێت ئیدارەی کۆچبەران بکات، لەکاتی گەیشتنیان بۆ نێو خاكی ئەوروپا، هەرگیز ناتوانین چارەسەرێکی راستەقینە بدۆزینەوە". 
 
بەگوێرەی ئاماری بەرپرسانی ئەوروپا، تەنیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 56 هەزار کۆچبەر لە رێگەی دەریاوە روویان لە ئیتاڵیا کردووە. ئێستا ئەوروپییەکانیش دەیانەوێت رێککەوتنێکی گشتیی ئەوروپی هەبێت تاوەکو چیدیکە تەنیا ئیتاڵیا رووبەڕووی گوشاری کۆچبەران نەبێتەوە.
 
بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی ئەوروپا، پێویستە هەر 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا ژمارەیەک کۆچبەران وەربگرێت، ئەگەرنا پارە بداتە ئەو وڵاتانەی کە کۆچبەران وەردەگرن.
 
یوڵڤا ئۆهانسن، کۆمیسیاری ئەوروپا بۆ کاروباری ناوخۆ گوتی، "هیچ وڵاتێک بەتەنیا ناتوانێت ئیدارەی قەیرانی کۆچبەران بکات و رێککەوتنەکەی چەند هەفتەیەک لەمەوپێشی ئەنجوومەنی ئەوروپاش هەنگاوێکی گرنگ بوو. دڵنیام لەوەی ئێمە دەتوانین پرسی کۆچبەران و پەناخوازان هەتا کۆتایی ئەم خولەی ئەنجوومەنی ئەوروپا بگەینە رێککەوتنێکی هاوبەش و یاساییەکی پتەومان هەبێت تاوەکو بتوانین بەباشی ئیدارەی کۆچبەران بکەین".
 
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە هەزار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون، کە زۆربەی قوربانییەکانیش خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا