1800 رۆبۆت لە نوێترین کارگەی ئەمازۆن لە ژاپۆن کاردەکەن

07-07-2022
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
1800 رۆبۆت لە نوێترین کارگەی ئەمازۆن لە ژاپۆن کاردەکەن
1800 رۆبۆت لە نوێترین کارگەی ئەمازۆن لە ژاپۆن کاردەکەن
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە نوێترین کارگەی کۆمپانیای ئامازۆن لە ژاپۆن، رۆبۆتەکان هاوشانی مرۆڤەکان کاردەکەن. ئەو کارگەیە چوار نهۆمە و رووبەرەکەی 100 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و 14 هێندەی یاریگەیەکی تۆپی پێیە.
 
لەو کارگەیە هەزار و 800 رۆبۆت کاردەکەن و هەموو ئامادەکارییەک بۆ بەردەوامبوونیان هەیە. کارکردنی رۆبۆتەکان وایکردووە کارگەکە بتوانێت 24 کاژێر کاربکات و داواکاریی کڕیاران بگەیێنێت.
 
هیرواکی واتانابی، بەڕێوەبەری بەشی داواکاریی کڕیارانی ئەمازۆن لە ژاپۆن گوتی: "لەم کارگەیە هەزار و 800 رۆبۆت کاردەکەن و تیمێکی چاککردنەوەمان هەیە، ساڵی جارێک پشکنین بۆ رۆبۆتەکان دەکەن. هەموو رۆبۆتەکان دەپشکندرێن بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی تەندروستن و لەکاتی کارکردندا هیچ کێشەیەک دروست ناکەن، بە هەبوونی ئەم سیستمە بڕواپێکراوانە، دەتوانین رۆژانە 24 کاژێر لە کارکردن بەردەوامبین".
 
کارگەکەی ئەمازۆن توانای کۆگەکردنی 10 ملیۆن بەرهەم و کاڵای هەیە و توانای گەیاندنی 450 هەزار کاڵای بۆ  کڕیارانی هەیە. هۆکاری ئەم توانایە زۆرە خێرایی رۆبۆتەکانە لە هێنانی رەفەی کاڵاکان بۆ کارمەندەکان و بەبێ وەستان کاردەکەن، ئەوەش گەیاندنی بەرهەمەکانی خێراترکردووە.
 
هیرواکی واتانابی، بەڕێوەبەری بەشی داواکاریی کڕیارانی ئەمازۆن لە ژاپۆن باسی لەوە کرد: "تەکنەلۆژیای رۆبۆت هێزی پاڵنەرە، کە رەفەکان لە کارگەکەوە دەهێننە وێستگەی گەیاندن. کاتێک کڕیار داواکارییەک دەکات، رۆبۆتەکان رەفەکان دەهێننە وێستگەکان تاوەکو هاوپیشەکەیان بتوانێت بەخێرایی کاڵاکان هەڵبگرێت، بۆیە ئەوە خێرایی گەیاندن زیاد دەکات".
 
ئێستا لە سەرجەم لقەکانی ئەمازۆن لە جیهاندا، زیاتر لە 200 هەزار رۆبۆت کاردەکەن. بەپێی شارەزایانی پیشەسازیش، بەکار‌هێنانی رۆبۆت وادەکات رێژەی بەرهەم 200٪ بۆ 300٪ زیاد ببێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.