پلەی گەرما ئەم بەهارە لە ئیسپانیا بەرزترین بووە

07-06-2023
عەلی زەڵمی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی ئیسپانیا دەڵێت، بەهاری ئەمساڵ گەرمترین بەهار بووە لەو کاتەوەی پلەی گەرما تۆمار دەکرێت. 
 
رۆژی چوارشەممە، 7-6-2023، ئاژانسی کەشناسیی نیشتمانیی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، "بەهاری 2023 گەرمترین بەهار بووە لە ئیسپانیا تۆمارکرابێت". وەک ئاژانسی کەشناسیی نیشتمانیی ئیسپانیا ئاماژەی پێدەکات، ئەم بەهارە پلەی گەرما تێکڕا سێ پلە لە بەهارەکانی دیکە بەرزتر بووە. 
 
بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئاژانسی کەشناسیی نیشتمانیی ئیسپانیا، پلەی گەرما لەم وەرزی بەهاردا رۆژانە تێکڕا 14.9 بووە؛ ئەو ژمارەیەش دەری دەخات کە پلەی گەرمای ئەم بەهارە بەراورد بە بەهارەکانی پێشوو نزیکەی 3 پلە زیاتر بووە.
 
یەکەمجار پلەی گەرما لە ساڵی 1659 لە بەریتانیا تۆمارکراوە، بەڵام ئەوەی کە پەیوەندی بە تۆمارکردنی پلەی گەرماوە لە سەرانسەری جیهان هەیە، مێژووەکە بۆ ساڵی 1880 دەگەڕێتەوە. لە ساڵی 1961یشەوە پلەی گەرما لە وەرزی بەهاردا لە ئیسپانیا تۆمار دەکرێت. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیاوێک بە بەردەم بۆرسەی نیویۆرک دا تێدەپەڕێت. وێنە: Reuters

پیاوێکی ئەمریکی بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا

پیاوێکی ئەمریکی تەمەن 30 ساڵ بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا. پلانەکەی دوای ئەوە ئاشکرابووە کە لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ چەند کەسێک کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن، بەڵام نەیزانیوە کارمەندی پۆلیسن.