ژیریی دەستکرد بووەتە هەڕەشە لەسەر نووسەرانی فیلم لە هۆڵیوود

07-05-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
کۆمەڵەی نووسەرانی ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیاکانی فیلم لە گفتوگۆدایە و داوای لێکردوون کۆنترۆڵی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە پیشەسازیی فیلمدا بکەن
کۆمەڵەی نووسەرانی ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیاکانی فیلم لە گفتوگۆدایە و داوای لێکردوون کۆنترۆڵی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە پیشەسازیی فیلمدا بکەن
نیشانەکردن ژیریی دەستکرد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەیان کەس لە نووسەر، چیرۆکنووسی دراما و فیلمی سینەمایی لە شاری لۆس ئەنجلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا گردبوونەوە و درووشمیان لە دژی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە نووسین و داڕشتنی تێکستی دراما و فیلم بەرزکردەوە. 
 
گردبوونەوەکەیان لە دژی دوایین راگەیێندراوی هەردوو کۆمپانیای نێتفلیکس و دیزنییە، کە گوتبوویان "دەکرێت زیرەکیی دەستکرد شوێنی مرۆڤ لە نووسینی تێکستی سینەمادا بگرێتەوە".
 
ئێریک هایسێرەر، ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئەمریکایە و دەڵێت، "من دەڵێم زۆرمان هەیە کە وابیردەکەینەوە ناتوانرێت هونەر بە ئامێرێک دروستبکرێت. ئەگەر بتەوێت بەو رێگایە چیرۆکێک بنووسی ئەوە هەست و رۆحی تێدا نابێت."
 
ماوەی چەند هەفتەیەکە کۆمەڵەی نووسەرانی ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیاکانی فیلم لە گفتوگۆدایە و داوای لێکردوون کۆنترۆڵی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە پیشەسازیی فیلمدا بکەن. ئەمە لەکاتێکدایە بەشێکی نووسەرەکان دڵنیان کارەکەیان شوێنگرەوەی نییە.
 
لەو بارەیەوە، ئیڵانا پێنا، ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئەمریکا دەڵێت، "کۆمپیوتەر ناتوانێت ئەو کارە بکات، بەڵکو هەرچی لە ئینتەرنێتدا هەیە کۆیدەکاتەوە. بۆیە نەک تەنیا شتەکان کۆپی دەکات، بەڵکو لەوانەیە رەگەزپەرستی و بیرۆکەی دژەژنیش لە چیرۆکەکەیدا جێبکاتەوە. بۆ خۆی بیرناکاتەوە و ناتوانێت خۆی لەگەڵ سەردەمدا رابێنێت."
 
بەشێکیشیان باس لەوە دەکەن، بایکۆتی کارکردن و گردبوونەوەکەیان گرنگی تایبەتیی هەیە. چونکە کەس نازانێت لە داهاتوودا تەکنەلۆژیا دەگاتە چ ئاستێک.
 
لەیلا کۆهان، ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئەمریکا پێیوایە "دەبێت ئەوە بزانن؛ ناتوانن شتی وابکەن، لانیکەم ئێستا. بەڵام پێموایە بەشە ترسناکەکەی ئەوەیە کەس نازانێت ئەم تەکنەلۆژیایە چۆن پێشدەکەوێت. بۆیە دەمانەوێت لە ئێستاوە پارێزگاری لە خۆمان بکەین."
 
مەترسییەکی گەورەی سەر نووسەران لە ئەمریکا رۆبۆتی ChatGPT یە؛ هەندێک لە نووسەرەکانی نێتفلیکس و دیزنی دانیان بەوەدا ناوە، دەکرێت رۆبۆتەکە بتوانێت چیرۆکی سەرەتایی بنووسێت، کۆمپانیاکانیش تەنیا بۆ پێداچوونەوە سوود لە توانای نووسەرەکان وەربگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.