لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی 'دەستدرێژیی سێکسی' بە 9 ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت

08-04-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەناخوازێکی کوردی باشووری کوردستان لە بەریتانیا بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی پەنابەری ئۆکراینی 9 ساڵ زیندانی دەکرێت.
 
جوامێر سەیگوڵ، گەنجێکی کوردی پەناخواز لە بەریتانیا، لە پاسێکدا لە شاری چێستەر کچێکی ئۆکراینی دەناسێت کە بەهۆی جەنگەوە لە وڵاتەکەی هەڵاتووە و پەنای بۆ بەریتانیا بردووە.
 
جوامێر داوا لە کچەکە دەکات ژمارەکەی پێبدات و دواتر لە پارکێک لە شارۆچکەی نیستۆن یەک دەبیننەوە. سارا ئیگان، لێکۆڵەری پێشکەوتوو دەڵێت، لەو کاتەدا لە پارکەکەدابوون جوامێر داوای سێکسی لە کچەکە کردووە، بەڵام کچە ئۆکراینییەکە داواکەی رەتکردووەتەوە.
 
بە گوێرەی دادگەی چێستەر، جوامێر لە دوای رەتکردنەوەکە، هێرشی کردووەتە سەر کچەکە؛ ملی گرتووە و کێشاوییەتی بە زەویدا و پاشان دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر.
 
جوامێر سەیگوڵ لە دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە گوتوویەتی، سەرەتا کچەکە بە ویستی خۆی دەستی بە ئەندامی نێرینەیدا هێناوە و لەسەر رەزامەندیی کچەکە سێکسیان کردووە.
 
جوامێر لە دادگە ئەو تۆمەتەی بە تەواوەتی رەتکردەوە، بەڵام دوای گفتوگۆیەکی 25 خولەکی، دادگە بە "تاوانبار" ناساندی و سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. هەروەها ناوی خرایە لیستی دەستدرێژیکارانی سێکسییەوە لە بەریتانیا بۆ هەتا هەتایە. 
سارا ئیگان لەبارەی جوامێرەوە دەڵێت، "ئەو دەستدرێژیکارە، وادەزانێت هەرچییەکی دەوێت دەتوانێت بیکات بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ کەس، بە تایبەت ژن."
 
ئیگان گوتیشی، "تاوانبارەکە" لە پێشووتریشدا لەسەر گێچەڵی سێکسی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و "هیچ نیشانەیەکی پەشیمانی پێوە دیار نەبووە".
 
ئیگان باس لەوە دەکات، قوربانییەکە "لەرادەبەر ئازایە" کە توانیوێتی لە ژێردەستی تاوانبارەکە هەڵبێت و تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکات و سکاڵا لە دژی دەستدرێژیکارەکە تۆماربکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.