ناوچەی کۆخشوڤێل له باشووری فەرەنسا شوێنێک بۆ خلیسکانەی سەربەفر
رووداو -
لە جیهاندا ئێرە بە یەکێک لە گەورەترین ئەو شوێنانە دادەنرێت کە خلیسکانێی سەر بەفری تێدا دەکرێت ، ناوچەی کۆخشوڤێل له باشووری فەرەنسا ، ئەو بەشەی زنجیرە چیاکانی ئالپ کە لێرە هەڵکەوتوون بەدرێژایی ساڵ بەفری هەیە و خلیسکانێی تێدا بەردەوامە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ لای خۆی رادەکێشێت ئەمساڵ تەنها لە پشووەکانی سەری ساڵ دا چوارسەد و هەشتا هەزار گەشتیار سەردانی ئەم ناوچەیەیان کردووە
رۆدی ئەدریان - گەشتیاری هۆڵەندی"ئەوە چەند رۆژێکە من لێرەم و تەنها لەبەر خلیسکانێ هاتووم و چەند رۆژێکی دیکەش لێرە دەمێنمەوە بەخێزانی هاتووین ، راستە لە زۆر شوێنێ دیکە دەتوانین خلیسکانێ بکەین بەڵام لێرە چێژێکی تایبەتی هەیە هەر کەسێک جارێک بێتە ئێرە بەدڵنییاییەوە دەبێ دووبارە سەردانی ئێرە بکاتەوە ئەو کاتانەی لێرەم حەزناکەم بگەرێمەوە ماڵەوە".
لێرە کەش و هەوا زوو زوو گۆرانکاری بەسەردا دێت ئەو کاتەی ئێمە بە تەلەفریکەکان بۆ بەرزاییەکان سەردەکەوتین کەش و هەوایەکی سافی هەبوو و دیمەنەکانی ئەو ناوچەیە بەجوانی دەردەکەوتن کەچی لەناکاو تەموومژێکی زۆر ناوچەکەی داپۆشی و مەودای بینین کەمبوەوە کە ئەمەش زۆرجار مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە درووست دەکات کە خلیسکانێی سەر بەفر ئەنجام دەدەن و زۆرجاریش رووداوی نەخوازراو روویداوە ، یەکێک لە دیارترین ئەو کەسانەش کە لەو ناوچەیە تووشی پێکان بووە مایکل شوماخەری شوفێری بەناوبانگی فورمولا وەنی ئەڵمانی بوو کە چەند ساڵێک پێش ئێستا لەم ناوچەیە لەکاتی خلیسکانێدا سەری بەر تاشەبەردێک کەوتوو تا ئێستاش باری تەندرووستی جێگیر نەبووەتەوە کەچی هێشتا ئەوە نابێتە رێگر لەبەردەم یاریکردنی ئەو گەشتیارانەدا کە بۆ خلیسکانێ لێرەن
ریتا ئالدۆ - گەشتیاری پورتوگالی"ماوەیەکی زۆرە هەموو ساڵێک بۆ یەک هەفتە لە پورتوگالەوە دێم بۆ ئێرە بۆ خلیسکانێی سەر بەفر ، دەتوانم بڵێم ئەو کاتانەی لێرەم لە باشترین باری دەروونیدام هەم شوێنێکە دڵگیرە و هەمیش یاریکردن لێرە جیاوازە ، بەراستی حەزناکەم ئەو هەفتەیەم زوو تەواو بێت خۆزگە دەمتوانی زیاتر بمێنمەوە".
بۆیەکەمجار لەساڵی ١٩٠٢ لەلایەن خەڵکی ئەوناوچەیە لێرە خلیسکانێ بەشێوەیەکی ساددە ئەنجامدراوە پاشان لەساڵی ١٩٢٠ کەمێک بۆ یارییەکە ئامادەکراوە و لەساڵی ١٩٤٦وەک یەکەمین ناوچەی خلیسکانێی سەربەفر لە فەرەنسا بەشێوەیەکی فەرمی رێکخراوە و کراوەتەوە و لەساڵی ١٩٨٠شەوە تائێستا ساڵانە بەبەشداری چەندین وڵات و یاریزانی پیشەگەر ئۆلمپیاتی خلیسکانێی سەر بەفری تێدا بەرێوەدەچێت لەساڵی ١٩٢٥یش یەکەمین هوتێل لەو ناوچەیە بۆ ئەو گەشتیارانە کراوەتەوە کە سەردانی ئێرەیان کردوو
ئەمرۆ ئەم ناوچەیە لە شێوەی گرۆپێکدا رێکخراوه کە لە پێنج لادێ پێک دێت ، سەنت بۆن تارۆنتێز بە پايتةختي ناوچەکە ناسراوە لةنێوان ئەم پەێنج لادێیەدا سێ دۆلی قۆل هەن بە بەرزی جیا جیا و تێدا وەرزشی خلیسکانێی سەر بەفر ئةنجام دةدريت، لێرە گەشتیاران و یاریزانان بە تەلەفریک بۆ ناوچە بەرزاییەکان دەگوازرێنەوە و دواتر بەخلیسکانێ دێنە خوارەوە ، ئەم ناوچەیە ٦٠٠ کم لە پاریسی پایتەختەوە دوورە و بەشەمەندەفەر زیاتر لەپێنج کاژێر کاتی پێویستە بۆ گەیشتن