رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی کۆریای باکوور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیمەنی دوایین تاقیکردنەوەی مووشەکی خۆی بڵاوکردەوە.
ئاژانسی نێوەندیی هەواڵی کۆریای باکوور دەڵێت، مووشەکەکە لە جۆری "مەودا مامناوەندی دەنگبەزێنی بالیستییە".
ئەمە لە کاتێکدایە دراوسێی کۆریای باکوور، واتە کۆریای باشوور رۆژی دووشەممە رایگەیاندبوو پیۆنگیانگ مووشەکێکی نوێی بالیستیی تاقیکردووەتەوە.
بەگوێرەی میدیای کۆریای باکوور، مووشەکەکە لە شوێنێکی دەوروبەری پیۆنگیانگی پایتەخت هەڵدراوە و تاوەکو 99.8 کیلۆمەتر بەرزبووەتەوە و هەزار و 500 کیلۆمەتری بڕیوە.
هەڵدانی مووشەکەکە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کۆریای باشوور.
ئەو وێنانەی کە میدیاکە بڵاویکردوونەتەوە، پێشانیدەدەن کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور لەگەڵ کچەکەی لە ژوورێکدا سەیری هەڵدانی مووشەکەکە دەکەن.
وەک نەریتێک، میدیای کۆریای باکوور رۆژێک دوای رووداوەکە هەواڵەکە بڵاودەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ