رووداو دیجیتاڵ
لە هەمان رۆژی پەسندکردنی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، بەفرێکی زۆر لە شاری واشنتن دی سیی پایتەختی ئەمریکا باری.
خەڵکی واشنتن بە بەفربارینە دەگمەنەکە دڵخۆش بوون و لە پارک و شەقامەکان شەڕە تۆپەڵیان کرد. لەلایەکی دیکەوە لانیکەم پێنج کەس بەهۆی رووداوی جیاجیا لە ئەنجامی بەفربارینەکەوە گیانیان لەدەستدا.
بەشێکی زۆری ئەمریکا رۆژی دووشەممە رەنگی سپی پۆشی.
بەهۆی زۆریی بەفرەکەوە، حەوت ویلایەت باری نائاساییان راگەیاند: ماریلاند، ڤێرجینیا، ڤێرجینیای رۆژئاوا، کەنساس، میزۆری، کەنتاکی و ئارکەنساس.
چەندین قوتابخانە داخران، هاتووچۆ لە هەندێ شەقام وەستا، زیاتر لە 2 هەزار و 300 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنرانەوە و نزیکەی 9 هەزاری دیکە دواخران؛ 200 هەزار کەسیش بێ کارەبا مانەوە.
لە ویلایەتی میزۆری لانیکەم 600 ئۆتۆمبێل لەنێو بەفردا گیریان خوارد.
لە ویلایەتەکانی ڤێرجینیا، ئیندیانا، کەنساس و کێنتەکی سەدان رووداوی هاتووچۆ بەهۆی بەفر و شەختەوە روویاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ