کۆریای باکوور بە سەدان تۆپ تۆپبارانی سنوورەکانی کۆریای باشوور دەکات

07-01-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی کۆریای باشوور دەڵێن، لە دوو رۆژدا کۆریای باکوور 260 گولـلە تۆپی بە دوورگەکانی سنووری نێوان هەردوو وڵاتەوە ناوە.
 
رۆژی شەممە 6ی کانوونی دووەمی 2024 سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، "کاژێر 16:00 بۆ 17:00ی ئێوارە بە کاتی کۆریای باشوور (کاژێر 10:00 بۆ 11:00ی بەیانی بە کاتی هەولێر) کۆریای باکوور 60 گوللـە تۆپی ئاراستەی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای دوورگەی یەنپیۆگ کردووە."
  
تۆپبارانکردنی باکووری رۆژئاوای دوورگەی یەنپیۆنگ دوای ئەوە دێت کە دوێنێ کۆریای باکوور 200 گولـلە تۆپی ئاڕاستەی دوورگەی یەنپیۆنگ و دوورگەی بانینیۆگـیش کرد. دانیشتووانی دوورگەی یەنپیۆنگیش رایانگەیاند، "لەلایەن بەرپرسانی کۆریای باشوورەوە پێیان راگەیێندراوە، کە دوورگەکە چۆڵ بکەن.
 
دوای هێرشەکە، سوپای کۆریای باشوور لە راگەیێندراوێکدا داوای لە کۆریای باکوور کرد، هێرشەکانی بوەستێنێت و ئاماژەی بەوەش کرد، "سیئۆل لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا رێکاری پێویست دەگرێتەبەر". هەروەها دەشڵێت، رانەگرتنی تۆپبارانەکان، ئاشتی و سەقامگیریی نیمچە دوورگەی کۆریا دەخاتە مەترسییەوە.
 
بەرپرسانی کۆریای باشوور رایانگەیاند، "تۆپبارانەکانی هەردوو رۆژ هیچ زیانێکی مادی و گیانییان لێنەکەوتووەتەوە."
 
دوورگەی یەنپیۆگ زیاتر لە 2000 کەسی تێدا دەژی و سەربازانی سوپای کۆریای باشووری تێیدا جێگیر کراون، دەکەوێتە دووریی 120 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور. دوورگەی بانینیۆگـیش نزیکەی 5000 کەسی تێدا دەژی و دەکەوێتە دووریی 209 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای سیئۆل.
 
هەفتەی رابردوو، کۆریای باکوور هۆشداریی دا لەوەی جووڵەکانی کۆریای باشوور و ئەمریکا لە نیمچەدوورگەی کۆریا سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدەن.
 
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە گوتاری ساڵانەی خۆیدا هۆشداریی دا لەوەی وڵاتەکەی هێرشی ئەتۆمی دەکاتە سەر کۆریای باشوور.
 
لە ساڵی 2010 کۆریای باکوور زیاتر لە 170 گولـلەتۆپی بەو دوورگانەی کۆریای باشوورەوە نا و بەوهۆیەوە چوار کەسی سیڤیل کوژران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.