جەواد زەریف لەبارەی ترەمپ: لە خەمی ئەوەدام ئەتۆمیان داوەتە دەست ئەو پیاوە

07-01-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن جەواد زەریف دۆناڵد ترەمپ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر رووداوەکانی 24 کاژێری رابردووی ئەمریکا کۆمێنتی هەیە، قسە لەسەر ترەمپ دەکات و دەڵێت "پیاوێکی بێ بنەما کە بەدوای تۆڵەکردنەوە بوو لە خەڵکەکەی، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا کاری خراپتری بەرامبەر بە خەڵکی ئێمە و وڵاتانی دیکە کردووە".
 
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هێرش دەکاتە سەر ترەمپ و ئاماژە بەوەش دەکات، "لە خەمی ئەوەدام ئەتۆمیان خستووەتە دەستی ئەم پیاوە.. ئەمەش نیگەرانییەکی ئەمنییە بۆ تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".
 
شەوی رابردوو لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لایەنگرانی سەرۆک لە واشنتن خۆپێشاندانێکیان لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەنجامدا، هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و پشێوییەکی زۆریان نایەوە تاوەکو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێ کرا.
 
لە خۆپێشاندانەکاندا ژنێک بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا و سێ کەسی دیکەش بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییان گیانیان لەدەستدا. هەروەها دەیان کەس دەستگیرکران و دەیانی دیکەش لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران برینداربوون.
 
سەرۆکی ئەمریکا ئامادەنەبوو دان بنێت بە شکستی خۆی لە هەڵبژاردن. ئەو تانانەش کە لەلایەن ترەمپ و تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دران سەرجەمیان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران رەتکرانەوە.
 
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان بە سەرۆکایەتیی مایک پێنس پەسندکرد، جۆ بایدن بە فەرمی وەکو 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا دەستنیشانکرا و بڕیارە 20ی کانوونی دووەمی 2021 دەستبەکاربێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.