ئەمریکا خاڵی پشکنینەکان بۆ ئەمریکییە بە رەگەز ئێرانییەکان توندوتۆڵ دەکات

07-01-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن ئەمریکا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەو ئەمریکییانەی بەرەچەڵەک ئێرانین و لە ئەمریکا دەژین، لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان و بۆ راگەیاندنە بیانییەنان گلەیی و گازندە لە ئیدارەی ترەمپ دەکەن و دەڵێن کاتێک دەیانەوێت لەنێوان کەنەدا و ئەمریکاوە هاتووچۆ بکەن، دەیانوەستێنن و بۆ چەندین کاژێر لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەن.
 
نیگا حیکمەتی، کەسێکی بەرەگەز ئێرانییە و دەڵێت، خۆی و مێردەکەی و دوو منداڵەکەی گەیشتوونەتە سەر سنووری ئەمریکا و کەنەدا، ویستوویانە بگەڕێنەوە ویلایەتی واشنتن، کاتێک سەیری ناسنامەکەیان کردوون کە لەسەری نووسراوە بەرەچەڵەک ئێرانییە، ئۆتۆمبێلەکەیان وەستاندوون و هەرچواریان بردوونەتە ژوورێک بۆ ماوەیەک لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردوون.
 
نیگا حیکمەتی یەکێکە لەو 60 ئەمریکییە بەرەچەڵەک ئێرانییەی  بۆ راگەیاندنەکانی ئەمریکا قسەیان کردووە و  پێیانوایە لەلایەن ئەفسەرانی لێکۆڵەرەوە هەراسانکراون.
 
ئەمریکا لە هەموو روویەکەوە رێوشوێنی تووندی گرتووەتە بەر و ئامادەکاریی باشی پێوە دیارە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە وەکو تۆڵەکردنەوە لەبەرامبەر کوشتنی قاسم سولەیمانی کە رۆژی هەینی لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس لە فرۆکەخانەی بەغدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

پیاوی پێشبینییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا: کامالا هاریس دەیباتەوە

ئالان لیچمان مامۆستای مێژووە لە زانکۆی ئەمریکا لە واشنتن، لە ساڵی 1984ەوە هەموو پێشبینییەکانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راست دەرچوون، تەنیا یەک جار نەبێت؛ ئێستاش دەڵێت، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان هەڵبژاردنەکەی 5ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ لە دۆناڵد ترەمپی کۆماری دەباتەوە و دەبێتە سەرۆک