لە نیویۆرک ئامادەکاریی بۆ ئاهەنگی کریسمس دەستیپێکرد

06-12-2023
سینان تونجدەمیر
دیمەنی شاری نیویۆرک.
دیمەنی شاری نیویۆرک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەست بە ئامادەکارییەکانی جەژنی کریسمس لە شاری نیویۆرک کراوە. لەم چوارچێوەیەدا، جارێکی دیکە درەختی بەناوبانگی کریسمس لە سەنتەری رۆکفێلەر بە گڵۆپ رازێندرایەوە.
 
درەختی کریسمس لەوێ زۆر تایبەتە، هەم بۆ خەڵکی نیویۆرک و هەم بۆ گەشتیارانی بیانی. واتە لەم کاتەدا کەس ناچێتە نیویۆرک بەبێ ئەوەی داری کریسمسەکەی سەنتەری رۆکفێلەر نەبینێت.
 
ساجا چێروبین، هاووڵاتی نیویۆرک دەڵێت، "داری کریسمسی ئەم ساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردووە، من لە تەمەنی 6 و 7 ساڵییەوە دێمە ئێرە، نازانم دارەکە چۆن درووستدەکەن، بەڵام هەمیشە وەک یەک دەردەکەوێت، من زۆر حەز لە کریسمس دەکەم، هەرچەندە تەمەنیشم گەورە دەبێت، بەڵام کریسمس منداڵی منە، کە جەژنی کۆبوونەوە و بەخشینی دیارییە، ئەوەش من دڵخۆش دەکات".
 
جەژنی کریسمس لە نیویۆرک ئەوەندە بەناوبانگە کە نەک تەنیا خەڵکی نیویۆرک چێژی لێ وەردەگرن، بەڵکو گەشتیارێکی زۆر لە ویلایەتەکانی دیکەی وڵاتەکە و وڵاتانی بیانییەوە سەردانی دەکەن.
 
ماتیۆ براون، هاووڵاتی ویلایەتی پنسلڤانیای ئەمریکایە و دەڵێت، "ئێمەش لە پنسلڤانیاوە بۆ گەشت هاتووینەتە نیویۆرک، بینینی داری کریسمس لە پلانی ئێمەدابوو، بێگومان زۆر جوانە، کریسمس بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئێمە هەموو ساڵێک کاتێکی خۆش لە کریسمس بەسەردەبەین، کوڕەکەم 14 ساڵە، ئەو حەزیکرد بێتە ئێرە و داری کریسمس ببینێت".
 
نەک تەنیا سەنتەری رۆکفێلەر بەڵکو شەقامەکانی نیویۆرک بە گڵۆپی کریسمس رازێنراونەتەوە و دووکانەکانی تایبەت بە دیاری لە براینت پارک کراونەتەوە. خەڵک دەتوانن لەوێ گفتوگۆ بکەن و هەروەها یاریی سەر سەهۆڵ بکەن.
 
ئاهەنگی جەژنی کریسمس و درەختی کریسمس مێژوویەکی تایبەتیان هەیە. هەم ئایینیی و هەم نەریتین. لە ئەمریکا هەموو ساڵێک لە 24ـی کانوونی دووەمدا خەڵک ئاهەنگی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دەگێڕن وەک ئەوەی مەسیحییەکان پێی دەڵێن عیسای مەسیح، هەروەها لەژێر دارە کریسمسەکەدا کە بە گڵۆپ رازێندراوەتەوە، دیاری دەدەن بە خێزانەکانیان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەنگی نوێنەرانی 7 ویلایەتە یەکلاییەنەبووەوەکان 93 دەنگە

لە هەڵبژاردنی ئەمریکا چ شتێك بەلای دەنگدەری ویلایەتە یەکلایینەبووەوەکان گرنگە؟

کاتێك باس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت، پرسی ویلایەتە یەکلاییەنەبووەوەکان دێتە پێش، کە حەوت ویلایەتن و بەپێی راپرسییەکان هیلاری تێیاندا پێشەنگە .