کۆهین، بەربژێری دیاری بایدنە بۆ سەرۆکی (CIA)

06-12-2020
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن دەیڤید کۆهین سی ئای ئەی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جێگری پێشووتری سەرۆکی ئاژانسی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمریکا (CIA)، یەکێکە لە بەربژێرە دیارە سەرەکییەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکایە بۆ سەرۆکایەتیکردنی دەزگاکە.
 
دەیڤید کۆهین، تەمەن 57 ساڵ لە نێوان ساڵانی 2015 تاوەکو 2017 جێگری سەرۆکی (CIA) بووە و بەر لەوەش لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەژێر ئیدارەی دیموکراتی باراک ئۆباما، کاری کردووە.
 
کۆهین جووە  و ئێستا دیارترین بەربژێری بایدنە بۆ سەرۆکایەتیکردنی ئاژانسی ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا، بەڵام تائێستا بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە نەدراوە و پێشبینیدەکرێت هەفتەی داهاتوو ناوی سەرۆکی ئاژانسەکە بە فەرمی رابگەیێندرێت.
 
گەورە یاریدەدەرانی بایدن ئاشکرایانکردووە کە ئەو زۆر خولیای کۆهین بووە و هاوکات لەلایەن ئاڤریل دی هەینز، بەربژێری بایدن بۆ پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا پشتگیری لێکراوە، چونکە کۆهین لەگەڵ هەینز  لە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی سەر بە ئیدارەی ئۆباما پێكەوە کاریان کردووە.
 
لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە سەرۆک و بەڕێوەبەرانی پلە دووی ئاژانسەکانی حکومەتی ئەمریکا پێکهاتووە.
 
بەگوتەی ژمارەیەک لە بەرپرسە نزیکەکانی دەروبەری بایدن، دەستنیشانکردنی کۆهین بۆ سەرۆکایەتیکردنی (CIA) لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەودا دێت بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان (CIA) و ئاژانسی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا کە پێشبینی دەکرێت بەهۆی پەیوەندی باشی نێوان کۆهین و هەینز.
 
یەکێک لەو کارانەی دەیڤد کۆهین جێی سەرنجی خەڵکییە، بەشداریکردنیەتی  لە زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی گەیمز ئەڤ ترۆنس کە لە ساڵی 2011وە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا 8 سیزنی پێشکەشکردووە. کۆهین لە سیزنی 2019دا بەشداری کردووە.
 
لە تویتێکدا، سی ئای ئەی وێنەیەکی دەیڤد کۆهین لە دیمەنی نێو ستۆدیۆی دراماکە بە جلوبەرگری تایبەت بە دراماکە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کارکردن لە سی ئای ئەی، گەشتکردنە بۆ جیهانە دوورەکان لەوانەش گەشتکردنە بۆ جیهانە جیاواز و جوداکان.
 
سی ئای ئەی هەروەها نووسیویەتی: "لە درامای گەیمز ئەڤ ترۆنسدا جێگری پێشووی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی بەشداری دەکات".
 
کۆهین بە یەکێک لە جووە ئەمریکییە کەمانە دادەنرێن کە گەیشتوونەتە پلەیەکی بەرز لە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا. ئەو بە ئەندازیاری دانانی سزاکانی سەر ئێران دادەنرێت کە دواجار تارانی ناچارکرد لە ساڵی 2015 بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و دواتر دانوستاندنەکان رێککەوتنی 5+1ی لێکەوتەوە.

 

 دەیڤید کۆهین لە کاتی نواندن لە زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی گەیمز ئەڤ ترۆنس

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.