ترەمپ سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا راگەیاند

06-11-2024
نیاز مستەفا
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکە راگەیاند و گوتی، "شەرەفێکی گەورەیە کە بوومە 47ـەمین و 45ـەمین سەرۆکی ئەمریکا."
 
ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا و لەنێو ئاپۆڕای جەماوەرەکەیدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردەی کۆماری، هاوژینەکەی سەرکەوتنی خۆی راگەیاند و ژمارەیەک بەڵێنی دیکەی بە ئەمریکییەکان دا.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ترەمپ بە رێژەیەکی زۆر لە پێش کامالا هاریسی رکابەریەتی. ئەو بەڵێنی دا کە "یارمەتیی چاکبوونەوە و بەرەوپێشچوونی وڵاتەکەمان دەدەین. وڵاتێکمان هەیە پێویستی بە هاوکارییەکی زۆرە و سنوورەکانمان کۆنترۆڵ دەکەین. هەموو شتێکی وڵاتەکەمان چاکدەکەینەوە. ئەمشەو بە هۆکارێک مێژوومان تۆمار کرد، ئەو هۆکارەش بەرەوپێشبردنی وڵات بوو. بەسەر بەربەستەکاندا سەرکەوتین و دەستکەوتێکی سیاسیی نایابمان بەدەستهێنا."
 
دوێنێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو؛ لە 538 کۆمەڵەی هەڵبژاردن، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ترەمپ نزیکە لە مسۆگەرکردنی 270یان کە پێویستە بۆ بوون بە سەرۆک. لایەنگرانیشی لە نزیک هۆڵی ئاهەنگگێڕان شەوەکەیان بە دڵخۆشی بەسەربرد.
 
جەیم باکسیکۆک، پاڵپشتیکاری ترەمپ دەڵێت، "زۆر خۆشحاڵم، لێرە پێویستمان بە ترەمپە. زۆر پێویستمان پێیەتی و زۆر دڵخۆشم. دەمزانی 100% سەردەکەوێت، هیچ گومانێکم لەوەدا نەبوو."
 
لایەنگرانی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دڵتەنگن بە شکستهێنانی بەربژێرەکەیان.
 
شاکیا چێری دۆناڵدسن، پاڵپشتیکاری هاریس گوتی، "راستیەکە ئەوەیە کە کامالا هاریس لە کۆتایی تەممووزدا بووە بەربژێر بۆ چاککردنەوەی هەڵەی دیموکراتەکان. ژنە رەشپێستەکان هەوڵیاندا ئەو هەڵەیە راستبکەنەوە دوای ماوەیەکی زۆر لە پشتبەستن بە سیستمی پیاوی سپیی پیر."
 
لە ئەمریکا سەرۆک بۆ چوار ساڵ هەڵدەبژێردرێت؛ 20ی کانوونی یەکەمی 2025یش سەرۆکی هەڵبژێردراو سوێندی یاسایی دەخوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.