وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی شەڕی غەزە گفتوگۆ دەکەن

06-11-2023
هێمن عەساف
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە باڵەخانەی وەزارەت لە ئەنقەرە، پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە باڵەخانەی وەزارەت لە ئەنقەرە، پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لە ئەنقەرە دەستیپێکرد کە بەشێکی سەرەکی تایبەتە بە شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل. بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە، کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هاوبەش ئەنجام بدەن.
 
میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە باڵەخانەی وەزارەت لە ئەنقەرە، پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد، کە نیوەشەوی رابردوو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداوە گەیشتە ئەنقەرە.
 
ئەنتۆنی بلینکن کاژێر 23:58 خولەکی شەوی رابردوو گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە و لەلایەن نامق کەمال، جێگری پارێزگاری ئەنقەرە و یاپراک باڵکان، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازی لێکرا. 
 
هەمان رۆژ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پرسی غەززە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە.
 
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی یەکشەممە 5ـی مانگ لە رێوڕەسمی کردنەوەی چەند پرۆژەیەک لە پارێزگای ریزە رایگەیاند، "ئەرکی سەر شانمانە برایانی فەلەستینیمان لە دەست ستەمی ئیسرائیل رزگار بکەین و ئەو تاوانانە رابگرین کە لە غەززە بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجام دەدرێن. بەرپرسیارێتیی مرۆیی ئێمەیە ئەوانە رابگرین کە لە چوار لای خاکی فەلەستینەوە منداڵان و ژنان دەکوژن و ماڵی بێتاوانان دەدزن".
 
سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند، "دڵنیا بن کە ئێمە لە بابەتی فەلەستین و غەززەدا زۆر لەوە زیاتر دەکەین کە بە چاو دەبیندرێت. بەردەوامیش دەبین. هەرگیز برایانمان لە غەززە بێ خاوەن، بێ چارە و بە تەنیا جێنەهێشتووە و جێشیان ناهێڵین". 
 
رۆژی 30ی تشرینی یەکەم، ئیسرائیل هێرشی زەوینیی بۆ سەر کەرتی غەززە لە پێنج بەرەوە دەستپێکرد. بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، لەو کاتەوە 29 سەربازیان کوژراون و زیاتر لە 260 سەربازی دیکەشیان بریندار بوون؛ زیاتر لە 100 تونێلی حەماسیشیان وێران کردوون. ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی کەتائیبی عیزەددین قەسام، باڵی چەکداریی حەماس دەڵێت، "چەکدارەکانمان 24 ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێکشکاندووە، لە تانکەوە بگرە تاوەکو زرێپۆش و بیلدۆزەر".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مێتا و ئاپەکانی. وێنە: Reuters

مێتا لە قەیراندایە؛ بە خۆسەپاندن بۆ بەدەستهێنانی وەتسئەپ و ئینستاگرام تۆمەتبار دەکرێت

دادگەییکردنی کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبووک دەستیپێکرد؛ لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە تۆمەتبارکراوە بەوەی هێز و باڵادەستیی خۆی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دەست بەسەر وەتسئەپ و ئینستاگرامدا بگرێت تاوەکو دوو ئەپەکە نەتوانن ببنە رکابەری فەیسبووک.