سەرۆکی ئۆکراینا: رۆژانە 10 درۆنی ئێرانی دەخەینە خوارەوە

06-11-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەربازانی سوپای ئۆکراینا لە دەروروبەری شاری بەخمووتی رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنێتسک تۆپبارانی سەربازانی سوپای رووسیا دەکەن کە تەنیا 10 کیلۆمەتر لێیانەوە دوورن. ئەو سەربازانە بۆ خۆپاراستن لە بە ئامانجکردنیان بە درۆن ناچارن خۆیان لەنێو دارستانەکان بشارنەوە. 
 
بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن، چەند مانگێکە رووسیا زۆر سوود لە درۆنی دروستکراوی ئێران وەردەگرێت؛ دیارترینیشیان درۆنی شاهید 136ـە، درێژی ئەو درۆنە 3.5 مەترە، باڵەکانی 2.5 مەتر درێژن، کێشەکەی 200 کیلۆگرامە و دەتوانێت 5 بۆ 30 کیلۆگرام تەقەمەنی هەڵبگرێت؛ مەودای رۆیشتنی درۆنەکە 2.5 کیلۆمەترە و دەتوانێت بە خێرایی 185 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بفڕێت.  
 
کیێڤ دەڵێت، تاوەکو ئێستا 400 درۆنی ئێرانی تێکشکاندووە و باس لەوە دەکات کە رووسیا داوای 2000 درۆنی دیکەی کردووە. ئێران رەتیناکاتەوە درۆنی بە رووسیا نەفرۆشتبێت، بەڵام دەڵێت، کاتێک ئەو چەکەی پێدراوە شەڕ دەستیپێنەکردبوو. 
 
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی 05-11-2022 گوتی، "هەندێک وڵاتی رۆژئاوای دەڵێن، کۆماری ئیسلامیی ئێران مووشەک و درۆنی داوەتە رووسیا بۆئەوەی لە جەنگەکەی لە ئۆکراینا یارمەتی بدات. ئەو بەشەی باسی مووشەک دەکات بەتەواوەتی هەڵەیە. ئەو بەشەی باسی درۆن دەکات، راستە. چەند مانگێک پێش جەنگی ئۆکراینا، ژمارەیەکی سنوورداری درۆنمان دایە رووسیا." 
 
ئەم گوتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی لێکەوتەوە و کیێڤ جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە دوای دەستپێکردنی جەنگ درۆنەکان بە رووسیا دراون. 
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رۆژی 05-11-2022 باسی لەوە کرد، "ئەوان لە دانپێدانەکەشیاندا درۆیان کرد. ئێمە رۆژانە 10 درۆنی ئێرانی دەخەینە خوارەوە و رژێمی ئێرانیش دەڵێت، کەمێک پێش دەستپێکردنی داگیرکارییەکە درۆنیان بە رووسیا داوە. تەنیا دوێنێ 11 درۆنی شاهید تێکشکێندراون." 
 
وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و بەریتانیا تاوەکو ئێستا سزایان بەسەر 3 بەرپرسی باڵای ئێران و کۆمپانیایەکی دروستکردنی درۆنی شاهیددا سەپاندووە. هۆکارەکەشی بۆ پێدانی درۆنی وڵاتەکە بە رووسیا دەگەڕێننەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.