رووداوێکی دەگمەن؛ چوار کۆچبەر دەیانەوێت بە کەشتی بگەنە لیتوانیا و دەستگیر دەکرێن

06-11-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
 ئەمە یەکەمین رووداوی لەم جۆرەیە لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووە روویدابێت کە هاوکاتە لەگەڵ توندوتۆڵکردنی سنوورە وشکانییەکان بەڕووی کۆچبەراندا.  ​
ئەمە یەکەمین رووداوی لەم جۆرەیە لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووە روویدابێت کە هاوکاتە لەگەڵ توندوتۆڵکردنی سنوورە وشکانییەکان بەڕووی کۆچبەراندا. ​
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەیبینن بەندەری کلاپێدایە لە لیتوانیا. چوار کۆچبەری سووری خۆیان لە کەشتییەکی بارهەڵگردا حەشاردابوو بۆئەوەی بە قاچاخ بچنە لیتوانیا، بەڵام لە لایەن پاسەوانی سنووری دەریایی ئەو وڵاتە دۆزرانەوە و رێگەیان لێ گیرا.
 
کەشتییەکە سەر بە وڵاتی ئانتیگوا و باربوودای نێوان دەریای کاریبی و زەریای ئەتڵەسییە. پێش ئەوەی بێتە ئێرە، لە تورکیاوە بەڕێکەوتبوو و کەلوپەلی دروستکردنی تۆرباینی هەڵگرتبوو. 
 
نەریوس گاسپاراڤیجس، فەرماندەی پاسەوانانی دەریایی بەندەری کلاپێدا "بارەکە لە تورکیاوە هاتووە. دەکرێت ئەو کۆچبەرە نایاساییانە لەوێ سواری کەشتییەکە بووبن. دواتر کەشتییەکە چووەتە بەندەرێکی ئیسپانیا بۆ ئەوەی سووتەمەنی وەربگرێت. بە گوێرەی ستافی کەشتییەکە، دوای وەرگرتنی سووتەمەنییەکە، ئەو کۆچبەرانە دۆزراونەتەوە."
 
پاسەوانە لیتوانییەکان هەریەک لە چوار کۆچبەرەکەیان لەنێو کابینەیەکی جیاوازدا دۆزیوەتەوە. بەڵێننامەیەک بە کاپتنی کەشتییەکە واژۆکراوە کە نابێت رێگە بە چوار کۆچبەرەکە بدات لە کەشتیەکە بڕۆنە دەرەوە تاوەکو دەیانگەڕێنێتەوە ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتوون. 
 
ئارتوراس سێباتوڤیچس، سەرۆکی پاسەوانەکانی بەندەری کلاپێدا ئاماژە بەوە دەکات، "ئەگەر بزانرێت لە کام بەندەرەوە سەرنشینەکان چوونەتە نێو کەشتیەکە، ئەوا کە کەشتییەکە دەگەڕێتەوە ئەو بەندەرە، سەرنشینەکان لەگەڵ خۆی دەباتەوە بۆ ئەوێ، کە رەنگە کاتێکی زۆر بخایەنێت بە گوێرەی شوێنی بارەکەیان."
 
بە گوێرەی بەڵێنامەکە ناشبێت ستافی کەشتییەکە پێشێلکاری و بێڕێزییان بەرامبەر بکات. پاسەوانی سنووریی لیتوانیا دەڵێت، ئەمە یەکەمین رووداوی لەم جۆرەیە لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووە روویدابێت کە هاوکاتە لەگەڵ توندوتۆڵکردنی سنوورە وشکانییەکان بەڕووی کۆچبەراندا. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.