لە هەولێر پڕۆژەیەک بۆ ئاودانی دارستانە دەستکردەکان دروست دەکرێت

06-10-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
پرۆژەی ئاکو، بۆ رێگری کردن لە گۆڕانی کەشوهەوا لە هەولێر
پرۆژەی ئاکو، بۆ رێگری کردن لە گۆڕانی کەشوهەوا لە هەولێر
نیشانەکردن هەولێر پرۆژەی ئاو
A+ A-
رووداو - هەولێر

پڕۆژەی ئەکو پڕۆژەیەکە بۆ رێگریکردن لە گۆڕانی کەشوهەوا لە هەولێر کە ئاوی قورسی ماڵان پاکدەکاتەوە بۆ ئاودانی دارستانە دەستکردەکان، رۆژانە لە رێگەی 20 تەنکییەوە توانای پاککردنەوەی نزیکەی 340 مەتر سێجا ئاوی هەیە.

شەیما فەرامەرز، بەڕێوەبەری پڕۆژەکەیە و بە رووداوی گوت، "بۆ پڕۆژەکە سوودمان لە ئاوی زێرابی گەڕەکی 5ی حەسارۆک وەرگرتووە، رۆژانە لە رێگەی پڕۆژەکەوە دەیپاڵێوین و بۆ ئاودانی داری دارستانەکان سوودی لێوەردەگرین."

ئەم پڕۆژەیە یەکەم پڕۆژەی ریسایکلینی ئاوی قورسی ماڵانە، رێکخراوی هەسار بە هاوئاهەنگیی رێکخراوی یونسێف لە ساڵێکدا لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر بە تێچووی نزیکەی 30 هەزار دۆلار دروستیان کردووە، پڕۆژەکە رۆژانە توانای ئاودانی 300 هەزار داری هەیە.

گەشبین ئیدریس، سەرۆکی رێکخراوی هەسار لەبارەی پڕۆژەکەیانەوە گوتی، "ساڵانە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەردەوام کێشەی کەمئاویمان بۆ دروست دەبێت و بۆ ئاودانی دارەکانیش لێرە سوود لە ئاوی ژێر زەوی وەردەگیرێت. بۆ پاراستنی ئاوی ژێر زەوی ئەم پڕۆژەیەمان دروستکردووە تاوەکو رێگری لە گۆڕانی کەشوهەوا بکەین."

بڕیارە قۆناخی دووەمی 'پڕۆژەی ئەکو' تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان جێبەجێ بکرێت، کە توانای پاککردنەوەی 800 مەتر سێجا ئاوی قورسی دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.