ترەمپ: خەرجیی فیدڕاڵی و باجی کۆمپانیاکان کەمدەکەینەوە

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە بەڕێوەبەر و سەرکردەی ژمارەیەک کۆمپانیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک، سەرکردایەتیی "نوێبوونەوەیەکی ئابووریی نیشتمانی" دەکات، ئەوەش لە رێگەی کەمکردنەوەی کۆتوبەندی سەر بەرهەمهێنانی وزە، سوودبینین لە دراوی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتی فیدڕالی و باجی سەر ئەو کۆمپانیایانەی لە نێو ئەمریکادا کاری بەرهەمهێنان دەکەن. 

بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم ساڵ، لە یانەی ئابووریی نیویۆرک قسەی کرد و گوتی، دەستبەجێ چەند فەرمانێکی نیشتمانی دەردەکات بۆ ئەوەی بەرهەمی نێوخۆی وزە زیادبکات و 10 یاسای ئێستا هەڵدەوەشێنێتەوە. 

ترەمپ هەروەها باسی لەوە کرد، ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس رازیبووە سەرکردایەتیی لیژنەیەک بکات بۆ ئەوەی وردبینی دارایی بۆ خەرجییەکانی حکومەت بکات و بەو شێوەیە تریلیۆنان دۆلار بۆ ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە. 

ترەمپ گوتی، "پلانەکەم خێرا کۆتایی بە هەڵاوسان دێنێت، نرخەکان کەمدەکاتەوە و گەشەی ئابووری دەبووژێنێتەوە".

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە شانازییەوە باسی لە دەستکەوتەکانی ئیدارەکەی کرد، لە نێویاندا، دەرفەتی کار، کەمکردنەوەی باج و کۆتوبەندەکان و دووبارە داڕشتنەوەی گرێبەستە بازرگانییەکان. 

ترەمپ پێشتر باسی لەوە کردبوو کە باجی سەر کۆمپانیاکان لە 21٪ـەوە کەمدەکاتەوە بۆ 15٪، بەڵام رۆژی پێنجشەممە روونیکردەوە، ئەو کەمکردنەوەیە تەنیا ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە لە نێوخۆی ئەمریکادا کاری بەرهەمهێنان دەکەن. ساڵی 2017، کە ترەمپ بووە سەرۆک، رێژەی باج 35٪ بوو، بەڵام دواتر کەمیکردەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا لە نۆڤەمبەری 2021. وێنە: AFP

ئەڵمانیا: رووسیا و بێلاڕووس پلانی ناردنی کۆچبەری عێراقی و سووریاییان بۆ یەکێتیی ئەورووپا هەبوو

راسپێردراوی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ رێککەوتن لەبارەی کۆچبەران رایگەیاند، رووسیا و بێڵارووس بابەتی کۆچبەران وەکو بەشێک لە "جەنگی سارد" لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەکاردەهێنن و پلانیان هەیە بیاننێرن. دەشڵێت، بەشێکی پلانەکەیان ناردنی کۆچبەرانی عێراقی، سووریایی و ئەفغانی بووە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.