لە کینیا بەهۆی سووتانی قوتابخانەیەکەوە لانیکەم 17 قوتابی گیانیان لەدەستدا

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی کینیا رایدەگەیێنێت، ئاگر لە قوتابخانەیەکی ئەو وڵاتە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 17 قوتابی گیانیان لەدەستداوە و 14ـی دیکەش بریندار بوون.

رۆژی هەینی، 6ـی ئەیلوولی 2024، پۆلیسی کینیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئاگرەکە لە شوێنی مانەوەی قوتابییان لە قوتابخانەی هێلساید ئیندارشا کەوتووەتەوە کە قوتابخانەیەکی سەرەتاییە و دەکەوێتە ناوچەی نییاری لەنێوەڕاستی کینیا.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکەوتنەوەکە دیار نییە و پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە، چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی قوربانییانی ئاگرەکە زیاتر ببن.
 
ویلیەم روتۆ، سەرۆکی کینیا لە راگەیێندراوێکدا ئاگرەکەی بە "کارەساتبار" ناوبرد و داوای کرد دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستپێبکات.
 
ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکانی کینیا شتێکی نامۆ نییە و پێشتر چەندین جار رووداوی لەوشێوەیە روویداوە.
 
لە ساڵی 2017 لە نایرۆبی پایتەختی ئەو وڵاتە، ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتەوە و بەهۆیەوە 10 قوتابی گیانیان لەدەستدا. 
 
لە شوباتی 2001 باشووری رۆژئاوای نایرۆبی ئاگر لە قوتابخانەیەک کەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 67 قوتابی قوتابخانەکە گیانیان لەدەستدا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا لە نۆڤەمبەری 2021. وێنە: AFP

ئەڵمانیا: رووسیا و بێلاڕووس پلانی ناردنی کۆچبەری عێراقی و سووریاییان بۆ یەکێتیی ئەورووپا هەبوو

راسپێردراوی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ رێککەوتن لەبارەی کۆچبەران رایگەیاند، رووسیا و بێڵارووس بابەتی کۆچبەران وەکو بەشێک لە "جەنگی سارد" لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەکاردەهێنن و پلانیان هەیە بیاننێرن. دەشڵێت، بەشێکی پلانەکەیان ناردنی کۆچبەرانی عێراقی، سووریایی و ئەفغانی بووە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.