لە ئەڵمانیا پیاوێکی چەقۆبەدەست دەستگیرکرا کە هەڕەشەی کوشتنی لە پۆلیس دەکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پیاوێک لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دەستگیرکرا کە چەقۆیەکی بەدەستەوە بوو و هەڕەشەی کوشتنی لە ئەفسەرانی بنکەیەکی پۆلیسی دەکرد.
 
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، گومان دەکرێت کەسەکە پەڕگیر بێت.
 
پیاوەکە تەمەنی 29 ساڵە و بە رەچەڵەک خەڵکی ئەلبانیایە؛ کاژێر 2:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چەقۆیەکەوە چووبووە بنکەی پۆلیس لە شارۆچکەی لینزامرەین لە نێوان کۆبڵێنز و بۆن. 
 
پۆلیس باس لەوە دەکات، پیاوەکە چەند جارێک هاواری کردووە "الله أکبر" و گوتوویەتی، دەیەوێت پۆلیس بکوژێت. 
 
پۆلیس دەرگەی بنکەکەی داخستبوو. گومانلێکراوەکە هەوڵیدابوو، بیکاتەوە بەڵام نەیتوانیبوو. 
 
دواتر هێزی تایبەت بانگکرابووە شوێنەکە و گومانلێکراوەکە دەستگیرکرا. 
 
پشکنەرانی پۆلیس لەکاتی پشکنینی شوقەی ئەو کەسەدا ئاڵایەکی داعشیان دۆزیوەتەوە کە لە سەر دیواری یەکێک لە ژوورەکانی نەخشێنراوە. 
 
ئەم رووداوە دوای ئەوە دێت کە 23ی ئاب، کەسێک لە شاری زۆلینگنی رۆژئاوای ئەڵمانیا بە چەقۆ 3 کەسی کوشت. هێرشکارەکە پەناخوازێکی سووریایی بوو. 
 
هەروەها دوێنێ پێنجشەممە، پیاوێک لە نزیک کۆنسووڵخانەی ئیسرائیل لە میونشن لەگەڵ پۆلیس کەوتە شەڕە تەقە و کوژرا، کە گومان دەکرێت ئەویش پەڕگیر بووبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە