بەراورد بە ساڵی رابردوو پۆڵەند 31% کەمتر ڤیزای وڵاتەکەی داوە بە داواکاران

42 خولەک له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
داتا فەرمییەکانی پۆڵەند پیشانیدەدەن، ئەم ساڵ ئەو وڵاتە 203 هەزار و 810 ڤیزای داوەتە داواکاران
داتا فەرمییەکانی پۆڵەند پیشانیدەدەن، ئەم ساڵ ئەو وڵاتە 203 هەزار و 810 ڤیزای داوەتە داواکاران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پۆڵەند لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا 31% کەمتر ڤیزا دراوە بەراورد بە ساڵی پار؛ ئەمەش دەرهاویشتەی سکانداڵێکە کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و کۆنسوڵخانەکانی ئاشکرا بوو.
 
ئەم ساڵ یەکێک لەو چیرۆکانەی مانشێتی رۆژنامەکانی پۆڵەند و سەرتاسەری ئەورووپاش بوو، سکانداڵێک بوو کە لە وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەند روویدابوو، بەوەی هەندێک کاربەدەستی وەزارەتەکە و کۆنسوڵخانەکان بە گەندەڵی و بەبێ پرۆسەیەکی شەفاف ڤیزایان فرۆشتبوو و دابووە کەسانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا.
 
داتا فەرمییەکانی پۆڵەند پیشانیدەدەن، ئەم ساڵ ئەو وڵاتە 203 هەزار و 810 ڤیزای داوەتە داواکاران، پار تاوەکو نیوەی ساڵ 295 هەزار و 892 ڤیزا درابوون.
 
جیاوازییەکە لە پێدانی ڤیزا بە داواکاران بەراورد بە ساڵی رابردوو دەکاتە 31% کەمتر؛ جگە لەوەش پۆڵەند گۆڕانکاریی لە پێدانی ڤیزای خوێندنیش کردووە و هەر قوتابییەک نەتوانێت بیسەلمێنێت کە دەرچووی زانکۆیە لە وڵاتی خۆی یان وڵاتێکی دیکە، مافی خوێندن و مانەوەی لە پۆڵەند نادرێتێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە