75 کۆچبەر لە نزیک یۆنان رزگارکران

رووداو دیجیتاڵ 

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند، 75 کۆچبەریان لە شوێنێکی مەترسیداری دەریای نێوەڕاست رزگارکردووە.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، کۆچبەرەکان لە نێو بەلەمێکی چارۆکەداردا بوون لە باشووری رۆژئاوای شاری پیلۆس، دوای رزگارکردنیان، بڕیارە بگوازرێنەوە بەندەری کالاماتا.
 
هێزە یۆنانییەکە ناسنامەی کۆچبەران و ئەو شوێنەشی ئاشکرا نەکردووە و دیار نییە بەلەمەکە لە کوێوە بەڕێکەوتبوو. 
 
حوزەیرانی پار، بەلەمێکی کۆن کە لە شاری توبرقی لیبیاوە بەڕێکەوتبوو و 750 کۆچبەری تێدابوو، لە باشووری رۆژئاوای پیلۆس نووقمبوو. 
 
104 کەس لە بەلەمەکە رزگاریان بوو، بەڵام زیاتر لە 600ی دیکە بێسەروشوێن بوون.