یەکێتیی ئەورووپا تیکتۆکی ناچارکرد تایبەتمەندیی خەڵاتکردنی بەکاربەرانی لابدات

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک ناچارکرا لە وڵاتە ئەورووپییەکان تایبەتمەندییەکی ئەپەکەی لابدات، کە لە رێگەیەوە هەر کاتێک بەکاربەران ڤیدیۆییەک دەبینن یان لایکی دەکەن، خەڵات دەکرێن. 
 
یەکێتیی ئەورووپا پێیوایە خەڵاتکردنەکە، دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بەکاربەران خوو بەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە بگرن و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکان لە چەشنی خاڵ و کارتی ئەلیکترۆنیی دیاری (گیفت کارت)، بە بەردەوامی سەریان لەنێو مۆبایلەکانیان بێت.
 
کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە راگەیێندراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کۆمپانیای تیکتۆک پابەندبوونی خۆی پێشانداوە بەوەی؛ ئەو تایبەتمەندییە لە 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتییەکە لە ئەپەکەی نەهێڵێت و لە داهاتووشدا تایبەتمەندیی هاوشێوە دانەنێتەوە.
 
ناچارکردنی تیکتۆک بە گۆڕانکاری لە شێوازی خزمەتگوزارییەکانیدا دوای پەسەندکردنی یاسای دیجیتاڵی ئەورووپا دێت، کە ئامانجی ئەوەیە بەکاربەران بپارێزێت لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتگوزارییە ئۆنڵایینەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە