رووداو دیجیتاڵ
لە مەغریب پاسێک وەرگەڕا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە کە 24 کەس بوون.
رۆژی یەکشەممە، 6ی ئابی 2023، پاسێک لەکاتی گواستنەوەی هاووڵاتییان لە شاری دمنات لە پارێزگای ئەزیلال وەرگەڕا. لە ئەنجامدا، تەواوی سەرنشینانی پاسەکە گیانیان لەدەستدا کە ژمارەیان 24 کەس بوو.
بە گوتەی بەرپرسانی ناوچەکە، رووداوەکە لەکاتی گواستنەوە سەرنشینەکان بووە کە بە ناوچەیەکی شاخاویدا رۆیشتوون بۆ هەفتەبازاڕێک لە پارێزگای ئەزیلال. دوای ئەوەی شۆفێری پاسەکە کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات، دەکەونە نێو دۆڵێکەوە.
یوسف مەخلووفی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی دمانتی لە مەغریب رایگەیاند: "هەموو سەرنشینانی پاسەکە گیانیان لەدەستداوە" کە لەنێویاندا دوو ژن و منداڵێک هەن.
بەگوێرەی ئاژانسی سەلامەتیی رێگەوبانی مەغریب، ساڵانە نزیکەی 3 هەزار و 500 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە مەغریب گیان لەدەست دەدەن و نزیکەی 12 هەزار کەسی دیکەش برینداردەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ