بەربژێرێکی کورد بۆ پەرلەمانی ئەورووپا: لەم چەند ساڵەدا هاوسۆزی بۆ کورد زیادیکردووە

07-06-2024
زنار شینۆ
زنار شینۆ @ZinarShino
ئۆزلەم ئاڵەڤ، بەربژێری کورد بۆ پەرلەمانی ئەورووپا
ئۆزلەم ئاڵەڤ، بەربژێری کورد بۆ پەرلەمانی ئەورووپا
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خانمێکی کورد لە ئەڵمانیا بەشداری لە کەمپەینی بانگەشەی پارتی چەپی ئەڵمانیا دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا و دەیەوێت جارێکی دیکە و بۆ پێنج ساڵی دی لەسەر یەکێک لە 720 کورسییەکەی پەرلەمانی ئەورووپا دابنیشێت. ئەو دەڵێت، لە چەند ساڵی رابردوودا هاوسۆزیی لەگەڵ میللەتی کورد زیادیکردووە. 
 
ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ تەمەنی 40 ساڵە و خەڵکی مەلەتێی باکووری کوردستانە، کاتێک تەمەنی پێنج ساڵ بووە هاتووەتە ئەڵمانیا، لە خولی پێشووتر پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەورووپا بوو.
 
خانمە کوردەکە بە رەوانبێژییەکی بەرز لە گوتارێکدا هێرشدەکاتە سەر کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنەلۆژیا و پارتەکان و حکومەتەکان و دەڵێت، ئەوان ئاگری شەڕ لە جیهاندا خۆش دەکەن، دوای ئەو گوتارە زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا لێی دەپرسێت: "ئەورووپا پێش پێنج ساڵ، وەکو ئێستا نەبوو، دەتەوێت چ کارێک لە پەرلەمان بکەیت؟" 
 
ئۆزلەم ئالەڤ دەمیرەل، بەربژێری پارتی چەپی ئەڵمانیا بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: "ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین، قەیران بەدوای قەیراندا دروست دەبێت، مرۆڤ لە بێ باوەڕیدا دەژین، گرنگ نییە ئەوە شەڕ بێت، شەپۆلی پڕچەککردن بێ لە ئەڵمانیا یاخود ئەورووپا یانیش پرسەکە ئەوە بێت کە چینی نێوەڕاست لەنێودەبرێت و هەژاری زیاددەبێت و دەوڵەمەندەکانیش زیاتر دەوڵەمەند دەبن. ئەگەر لێم بپرسی، پرسی چارەنووسساز ئەوەیە کە شتێک بکرێت بۆ ئەوەی جیاوازیی نێوان هەژار و دەوڵەمەندەکان زیاد نەبێت. مەبەستم ئەوەیە کە خەڵکی کرێکار بتوانێت بەو کارەی دەیکات بژیت." 
 
ئۆزلەم ئالەڤ دەمیرەل لە ریزبەندیی سێیەمی پارتەکەی لە ئەڵمانیا دا دێت. لەبارەی گرنگیی بوونی نوێنەرانی پارتەکەی لە پەرلەمانی ئەورووپا بە رووداوی گوت: "پارتی چەپ هەمیشە ئەو پارت و فراکسیۆن بووە کە لە پەرلەمانی ئەورووپا لەگەڵ مافی میللەتە چەوساوەکاندا بووە. کاری بۆ مرۆڤایەتی کردووە. ئەو پارتە بوو کە بۆ نموونە کاتێک راستڕۆ پۆپۆلیستەکانی ئێرە، واتە نازییەکان، رەگەزپەرست و فاشیستەکان لە دژی بیانییەکان رق و کینەیان بڵاودەکردەوە، [پارتەکەمان] دەنگێکی دلێر بوو لەپاش ئەوانەی هێرشیان دەکرایە سەر."  
 
رووداو لە دوسڵدۆرفیش ئویزلەمی بینییەوە؛ لەگەڵ بەنێوبانگترین چالاکڤانی کەشوهەوا و هاوسۆزی کۆچبەران کەپەین بۆ پارتی چەپ دەکات. ئەو داوا لە ئەڵمانییەکان دەکات دووبارە متمانەیان پێبدەن. 
 
رووداو لێی دەپرسێت، گرنگترین پرس کە دەیەوێت لە خولی داهاتووی پەرلەمانی ئەورووپا کاری لەسەر بکات، چییە؟ ئۆزلەم ئالەڤ دەمیرەل دەڵێت: "خەبات بۆ ئەوە دەکەم یەکێتیی ئەورووپا ستوونێکی بەهێزی مافە کۆمەڵایەتییەکانی هەبێت بۆ نموونە زیادکردنی ستانداردەکان. وەکو سیستمی کۆمەڵایەتیی بەهێز لە هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا و من لە دژی ئەوە دەوەستمەوە کە یەکێتیی ئەورووپا و سەرکردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا پرسی شەڕ وەکو خۆیان دەیانەوێت باسی بکەن و چەک بۆ هەموو وڵاتانی جیهان بنێرن. پێویستە ئەمە بوەستێندرێت و چیدی ئاگری شەڕ بەپێدانی چەند بە وڵاتان خۆش نەکەن. ئەمانە پرسی بنچینەیین بۆ من و بەڕاستی دەبێت بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ بکرێت." 
 
رووداو باسی پرسی کوردی لەگەڵ ئۆزلەم کرد. ئەو بەرژەوەندیی جیۆسیاسیی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا وەکو هۆکارێکی سەرەکی دەبینێت کە ئەو هاوسۆزییەی لە ئەورووپا بۆ کورد هەیە، رەنگدانەوەی لە سیاسەتدا کەمترە. 
 
بەربژێرەکەی پارتی چەپی ئەڵمانیا بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: "لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا من خۆم خەباتم بۆ ئەوە کرد کە لە پەرلەمانی ئەورووپا پرسی کورد و بەتایبەتی ئەو شەڕانەی لە دژی کوردان دەکرێن، ببنە مژار و لە ژمارەیەکی زۆری راپۆرتەکاندا ئەمە هەیە، بەڵام بەداخەوە دەبینین کە وڵاتانی ئەندام بەرژەوەندییە جیۆسیاسییەکانیان دەخەنە پێشەوە. هەربۆیە گرنگە ئێمە بەردەوام بین لە پەرلەمانی ئەورووپا و خەبات بۆ یەکسانی و میللەتە ستەملێکراوەکان بکەین و بەوەش خەڵکی ئەورووپا بەهێزتر بکەین لەبەر ئەوەی هاوسۆزیی لەگەڵ میللەتی کورد لە چەند ساڵی رابردوودا زیادیکردووە. بەتایبەتی دوای ئەو شەڕەی دژی داعش کردی، ئەوانەی کە ژن، ژنانی ئێزدی، منداڵ و خەڵکییان دەکوشت و سەردەبڕین." 
 
پارتە چەپەکان ل زۆربەی ناوچەکانی ئەورووپا لە قەیراندان. هەڵوێستەکانیان بەرامبەر پیشەسازی، سیاسەتی دەرەوەی جیاواز لە هێڵی گشتیی ئەورووپا دەبنە هۆی ئەوەی کە خەڵکی خۆشگوزەران زوو متمانەیان پێنەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە پەرلەمانی وڵاتاندا ماون، هەرچەندە دەسەڵاتداریش نەبن. 
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ساموێڵ وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ساموێڵ وێربێرگ: هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەرز دەنرخێنین

گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، "هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرز دەنرخێنین " و جەختیکردەوە "ئەمریکا بە گرنگی دەزانێت هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و شەفاف بەڕێوەبچێت".