یوتیوب ئەو ڤیدیۆیانە بلۆک دەکات هانی تووندوتیژی دەدەن

06-06-2019
عومەر ئەحمەد
نیشانەکردن یوتیوب
A+ A-

رووداو - هەولێر

پێگەی یوتیوب رایگەیاند، لەمەودوا هەموو ئەو ڤیدیۆیانەی ناوەڕۆکەکانیان هانی تووندوتیژی دەدات بلۆک دەکات.

ئەو ڤیدیۆیانەی لەلایەن یوتیوبەوە رادەگیرێن زیاتر ئەو ڤیدیۆیانەن کە ناوەڕۆکەکانیان لایەنی رەگەزپەراستانە و تووندوتیژی تێدایە.

یوتیوب ئاماژەی بەوە کردووە "یوتیوب وەکو پێگەیەکی کراوە هۆکارێکی سەرەکی بەدەستهێنانی زانیارییە، ئەم کارەش بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونە و دوورخستنەوەیەتی لە بڵاوکردنەوەی رق، تووندوتیژی و هەراسانکردن". 

بلۆک کردنی ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە دوای ئەوەدێت، لە ئاستی جیهاندا سیاسەتمەدار و چالاکڤانە مەدەنییەکان ناڕەزایی تووندیان دەربڕیووە لەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کۆمەڵێ بابەت بڵاودەکەنەوە ناوەڕۆکەکەی گونجاونییە.

ئەمە لەکاتێکدایە پلاتفۆرمی پەخشی ڤیدیۆیی پێگەی یوتیوب لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە خاوەندارییەتی دەکرێت، پێشبینیکراوە بەهۆی سنوورداکردنی یوتیوب، قازانجی کۆمپانیای گووگڵ دابەزێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە