مەسرور بارزانی بۆ شا چارلس: بەریتانیا لە تەنگانەدا لەگەڵمانە
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بەبۆنەی تاج خستنەسەری شا چارلسی پادشای بەریتانیا، نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە شا چارلسی سێیەم و شاژن کەمیلا دەکەم، چاوەڕێین پەیوەندییەکانمان لە ژێر دەسەڵاتی ئێوەدا بەهێزتر ببن".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێمە بەردەوام بەریتانیا وەک هاوبەشێکی جێ متمانە و دۆست دەبینین کە هەم لە مێژوومان تێدەگات و لە تەنگانەشدا لەگەڵمانە".
ئەمڕۆ شەممە، شا چارڵسی سێیەم لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە رێوڕەسمێکی فەرمی و تایبەتدا لە کەنیسەی وێستمینستەر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 100 سەرکردە و بەرپرسی باڵای جیهانی تاجی لەسەرنرا.
لەدوای کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم، شاژنی بەریتانیا لە ئەیلوولی 2022، ئامادەکارییەکان بۆ تاج لەسەرنانی شا چارڵسی کوڕی دەستیان پێکردبوو و ئەمڕۆ (شەممە، 6-5-2023) تاجی پاشایەتیی لەسەر نرا.