پەنابەران و خوێندکارانی وڵاتانی ئەفریقا لە ترسی تووندوتیژی لە تونس هەڵدێن

06-03-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەنابەران و خوێندکارانی وڵاتانی ئەفریقی، لەنێویاندا مالی، لەترسی تووندوتیژی لە تونس، ئەو وڵاتە جێدەهێڵن و روو لە وڵاتەکانی خۆیان دەکەنەوە. ئەوان لە ترسی بڕیارە نوێیەکەی حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ بەزۆر ناردنەوەی خوێندکار و پەنابەرانی وڵاتانی ئەفریقا، دەگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.
 
ئولد سەلیک باچر، سەرۆکی کۆمەڵەی خوێندکارانی مالی دەڵێت، "خوێندکارەکان لە دۆخێکی زۆر هەستیاردا دەژین. نزیکەی مانگێکە دۆخەکە زۆر دژوار بووە، ئێمە دووچاری چەندین کێشە بووینەتەوە؛ وەکو کێشەی مۆڵەتی مانەوە، چەندین خوێندکاریش ناتوانن داوای بکەن. خوێندکارەکان دەستگیر دەکرێن و دووچاری تووندوتیژی دەبنەوە. هەڕەشەیەکی زۆریان لەسەرە."
 
مانگی پێشوو سەرۆکی تونس بڕیاریدا پەنابەر و بیانییەکانی وڵاتانی ئەفریقا لە تونس بنێرنەوە. بە گوتەی خۆی، دەستێکی دەرەکی دەیەوێت دیمۆگرافیای تونس بشێوێنێت.
 
بە گوێرەی ئاماری حکومەتی تونس، 21 هەزار پەنابەری نایاسایی لە تونس هەن، کە خەڵکی وڵاتانی ئەفریقان. لە کاتێکدا دانیشتووانی تونس 12 ملیۆن کەسە.
 
قەیس سەید، سەرۆکی تونس رایگەیاند، "ئەمە کێشەی دەوڵەتە. دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆی نیشان بدات. هەر کەسێک لە دۆخی نایاساییدا بێت، نابێت لە تونس بمێنێتەوە. لێرە دەوڵەت و دامەزراوە هەیە."
 
باڵیۆزی کۆتدیڤوار لە تونس رایگەیاند، هەزار و 100 کەس لە کۆی ئەو حەوت هەزار کۆتدیڤوارییەی کە لە تونس دەژین، ناویان بۆ دیپۆرتکردنەوە تۆمار کردووە. بەگوێرەی ئاماری حکومەتی تونس، حەوت هەزار و 193 خوێندکاری ئەفریقی لە تونس دەخوێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.