نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش: پەیاممان بە ئێران داوە بۆ ئەوەی هێرشەکانی رابگرێت

06-02-2024
سینان تونجدەمیر
 رۆبەرت وود، نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش .
رۆبەرت وود، نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش .
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای بەپەلەی رووسیا لەبارەی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە. لەدوای ئەوەی ئەمریکا وەڵامی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی دایەوە، رووسیا رایگەیاند ئەمریکا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. 
 
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا، هەریەکە لە عێراق، ئێران و سووریا هێرشەکانی ئەمریکایان لەنێو خاکی عێراق و سووریادا سەرکۆنە کردن. هاوکات، نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران 165 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا. لای خۆیەوە، فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کرد؛ پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەمریکا دووپاتکردەوە و پەیامی دۆستایەتیی بۆ هەرێمی کوردستان نارد. 
 
نیکۆلا دو ریڤێر، نوێنەری فەرەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتی: "ئێمە لەپێناو ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان هەوڵدەدەین. ئێمە هێرشە درۆنییەکانی مانگەکانی رابردوو و هەفتەکانی رابردووی سەر ئاسایشی کوردان لە هەولێر سەرکۆنە دەکەین. ئەم هێرشانە سەروەریی خاکی عێراق پێشێل دەکەن. ئێمە لە گرژییەکانی باکووری رۆژهەڵات و باکووری رۆژئاوای سووریا نیگەرانین و خەڵکی سڤیل زیانێکی گەورەیان بەهۆی ئەو گرژییانە بەردەکەوێت."  
 
لەنێو ئەم گرژییانەدا، هەر کاتێک ئەمریکا هێرشی سەر بەرژەوەندییکانی ئێران و گرووپە نزیکەکانی دەکات، ئەوانیش هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەکەنە ئامانج. 
 
رۆبەرت وود، جێگری نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شوێنپەنجەی ئێران لەنێو هەموو گرژییەکانی ناوچەکەدا دیارە. ئێمە بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا، بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕەستەوخۆش، پەیاممان بە ئێران داوە بۆ ئەوەی هێرشەکانی بوەستێت و پشتگیریی گرووپە چەکدارەکان نەکەن. ئەمریکا بارەگا و خەڵکەکەی لەو هێرشانە دەپارێزێت." 
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: Reuters/Kevin Lamarque

رووسیا پێشوازی لە هەڵوێستی ترەمپ لەبارەی ئۆکراینا دەکات

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، پێشوازی لە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئۆکراینا دەکەن. ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمتر لە هەفتەیەکی دیکە ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت