رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیێنێت کە وڵاتانی رۆژئاوا نابێت "ساویلکە بن" لەبارەی دەسەڵاتی نوێ لە سووریا لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، بەڵێنیش دەدات کە وڵاتەکەی پشت لە شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ناکات.
دوای ئەوەی لە رۆژانی کۆتایی ساڵی رابردوودا رژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریاوە کۆتایی پێهێندرا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە 06-01-2025 لە گوتەیەکیدا بۆ دیپلۆماتکاران و باڵیۆزەکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کرد، "نابێت ساویلکانە بڕوانینە گۆڕانی رژێم لە سووریا."
هاوکات لەبارەی شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستانیش قسەی کردووە و بە "جەنگاوەرانی ئازادی" ناوی بردوون و دەڵێت، فەرەنسا پشت لە "جەنگاوەرانی ئازادیی وەکو کورد ناکات،" کە شەڕی دژی گرووپە تووندئاژۆکان لە سووریا دەکەن.
ئەم قسانەی سەرۆکی فەرەنسا لەدوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ سووریا دێت لە رۆژی 3ی ئەم مانگە. وەزیرە فەرەنسییەکە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دیمەشق، رایگەیاند، پێویستە لە باکووری سووریا چەکەکان بێدەنگ بکرێن و چارەسەری سیاسی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی فەرەنسا بکرێت، کە کوردن. گوتیشی، "پێویستە ئاگربەستێکی بەردەوام لە باکووری سووریا جێبەجێ بکرێت."
لەبارەی پرسی ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ماکرۆن رایگەیاند، "ئێستا، ئێران ئاڵنگاریی سەرەکی و ستراتیژییە بۆ فەرەنسا، بۆ ئەورووپییەکان و تەواوی ناوچەکەش."
هەروەها ماکرۆن ئاماژەی بەوەش دا، پرسی ئێران بابەتێکی سەرەکیی وڵاتەکەی دەبێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.
بڕیارە ئەم مانگە لە شاری پاریسی فەرەنسا لووتکەیەکی تایبەت بە دۆخی سووریا و داهاتووی ئەو وڵاتە رێکبخرێت، تێیدا نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێی سووریا و وڵاتانی پەیوەندیدار بە پرسی سووریا بەشداری بکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ