سوپای مەکسیک کوڕی گەورەترین مافیای ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکات

06-01-2023
ژمارەیەک پۆلیس لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکەیان لەگەڵ بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر
ژمارەیەک پۆلیس لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکەیان لەگەڵ بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپا و هێزێكی ئەمنیی گەورەی مەکسیک بە شەو بەرەو شوێنی خۆحەشاردانی ئۆڤیدیۆ گۆزمان، شازادەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە مەکسیک چوون، کاتێک رۆژ بووەوە، خۆیان ئامادەی پێکدادان کرد و دوای رووبەڕووبوونەوەیەکی تووند، خۆی رادەست کرد.
 
ئۆڤیدیۆ گۆزمان، تەمەن 32 ساڵ، کوڕی "ئێل چاپۆ" گەورە بازرگانی دەستگیرکراوی ماددە هۆشبەرەکانی مەکسیکە، کە لە ساڵی 2017ـەوە رادەستی ئەمریکا کراوە و لە زیندانێكی ئەو وڵاتە سزای زیندانی هەمیشەیی بەسەر دەبات.
 
لە دوای پێکدادانی تووندی هێزە ئەمنییەکان و چەکدار و پاسەوانانی دەوروبەری گۆزمان کە دەیان کوژراوی لە هەردوولا لێکەوتەوە لە نێویاندا هەشت سیڤیل؛ دواجار گۆزمان خۆی رادەستکرد.
 
لویس ساندۆڤال، وەزیری بەرگریی مەکسیک گوتی، "هێزە سەربازییەکانمان ئۆپەراسیۆنێكی زەوینییان لە ناوچەی کۆلیاکان لە باکووری رۆژئاوای وڵات کرد و لە ئەنجامدا ئۆڤیدیۆ گۆزمان-یان دەستگیرکرد، ئەوەش لە دوای شەش مانگ لە بەدواداچوون و چاودێریکردنی ئەو گرووپە تاوانبارە هات".
 
دوای دەستگیرکردنی گۆزمان، دارودەستەکەی رژانە سەر شەقامەکان و 196 هێرشی چەکدارییان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و سەرووی 250 ئۆتۆمبێلیان سووتاند.
 
کریستۆبال، بەرپرسێکی ئەمنییە و دەڵێت، "ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانمان بوونە قوربانی و دەشزانین کە لە سوپاش سەربازی بریندار هەن. ئێستا کار بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەکەین".
 
دەستگیرکردنی گۆزمان لەژێر گوشاری حکومەتی ئەمریکا هات کە هاوکات پێنج ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دانابوو لە بەرامبەر ئاشکراکردنی زانیاری لەبارەی شوێنی مانەوەی. ئەوەش بەر لە لووتکەی سەرۆکانی مەکسیک، ئەمریکا و کەنەدا دێت کە بڕیارە لە 10ی ئەم مانگە لە مەکسیکۆ سیتی بەڕێوەبچێت و ماددە هۆشبەرەکان یەکێک دەبێت لە مژارە سەرەکییەکانی لووتکەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.