مایک پێنس: بەپێی دەستوور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانم نییە

06-01-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی ئەمریکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەپێی دەستوور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نییە، بەڵام ئەندامانی کۆنگرێس ئازادن لە دەربڕینی هەر ناڕەزایەتییەک دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە مایک پێنسی جێگری کرد کە "پارێزگاری لە دەستوور بکات و کارە راستەکە بکات". هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە رێگە بە بێدەنگرنی کۆمارییەکان نادەن.

سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی گوتارێکدا لە واشنتن رایگەیاند، ئەگەر جێگرەکەی "کارە راستەکە بکات، هەڵبژاردن دەبەینەوە"، هاوکات گوتیشی، "هەرگیز تەنازول ناکەین".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد "لە مێژووی ئەمریکادا ساختەکاری و ئەنجام گۆڕینی لەم جۆرە رووینەداوە.. لە شەو و رۆژێکدا ئەنجامی هەڵبژاردن گۆڕا. ساختەکاریی گەورە لە هەڵبژاردندا کرا.. هەربۆیە دەست لە مافی خۆمان هەڵناگرین و دۆڕان قبوڵناکەین".

وەکو هەمیشە سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە میدیاکانی تۆمەتبارکرد و گوتی "هەڵبژاردنەکە لەلایەن چەپەکان و میدیای ساختە دزرا"، ئەو پێیوایە کە دەنگەکانیان زۆر زیاتربوون و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش ناڕوون بووە.

ترەمپ بەدەستهێنانی 80 ملیۆن دەنگ لەلایەن جۆ بایدنەوە بە "گاڵتە" ناودەبات و دەشڵێت، "75 ملیۆن دەنگم بەدەستهێناوە، کەچی دەڵێن سەرنەکەوتووی". بە گوتەی ئەو، پەتای کۆرۆناش بۆ ساختەکاری و فێڵی هەڵبژاردن قۆستراوەتەوە.

هاوکات ژمارەیەک لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ دەستیان بە خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی کردووە و چوونەتە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسەوە.

 

ئەمڕۆ دیموکراتەکان هەردوو کورسییەکەی ویلایەتی جۆرجیایان لە ئەنجوومەنی پیران بردەوە و زۆرینەی ئەنجوومەنەکەیان کەوتەدەست. پێشتریش زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێنا، بەمەش کۆمارییەکان ناتوانن ڤیتۆی بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا بکەن.

رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2020 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، جۆ بایدن توانیی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. ئێستا جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کامڵا هاریس جێگریەتی و بڕیارە رۆژی 20ی کانوونی دووەمی 2021 دەستبەکاربن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AP/ Alberto Pezzali

بەریتانیا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتەنیاهوو نیشاندەدات

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکە بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) دەستگیر بکرێت