بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلەی رێختەر کالیفۆرنیای هەژاند

05-12-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلەی رێختەر کەناراوەکانی باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیای لە ئەمریکا هەژاند.
 
ناوەندیی بوومەلەرزەزانیی ئەمریکا دەڵێت، لە پاش بوومەلەرزەی یەکەم، چەندین پاشلەرزەی دیکە تۆمار کراون.
 
بوومەلەرزە گەورەکەی یەکەم لە دەوروبەری کاژێر 11:00 بەکاتی نێوخۆی کالیفۆرنیا و کاژێر 22:00 بەکاتی هەولێر روویداوە.
 
سەرەتا بەرپرسانی ویلایەتەکە هۆشدارییان لەبارەی ئەگەری روودانی سونامی و تۆفان دا، بەڵام دواتر هۆشدارییەکە لادرا.
 
 
کالیفۆرنیا دەکەوێتە ئەوپەڕی ئەمریکا لە رۆژئاواوە و بە زەریای هێمنەوە بەستراوە.
 
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، کارەبای زیاتر لە 10 هەزار کەس کوژاوەتەوە، ئەو کەسانەی لە نزیک کەناراوەکان دەژین.
 
گاڤین نیوسۆم، پارێزگاری کالیفۆرنیا دەڵێت، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن و کار دەکەن بۆ ئەوەی ویلایەتەکە بە سەلامەتی بهێڵنەوە.
 
تائێستا زیانە مادی و گیانییەکان ئاشکرا نەکراون.
 
بەرپرسانی خۆجێی کەناراوەکانی کالیفۆرنیا داوا لە دانیشتووانی ناوچەکە دەکەن لە کەنارە ئاوییەکان دوور بکەونەوە.
 
بەپێی دوایین ئامارەکان، کۆی ژمارەی دانیشتووانی کالیفۆرنیا نزیکەی 39 ملیۆن کەسە، بەڵام لە کەنارە ئاوییەکان نزیکەی 5 ملیۆن کەس دەژین و ئەو هۆشدارییە تەنیا ئەوان دەگرێتەوە.
 
کالیفۆرنیا گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە لە رووی دانیشتووانەوە و هاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی ئۆریگن کە هۆشدارییەکان بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ویلایەتەش دەگرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی چالاکییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: بەرهەمدارن

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ستایشی پڕۆژەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و بە "بەرهەمدار" ناوی بردن. زاخارۆڤا لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێ، دەبێت ئەو ناوچەیە بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی یاسایی سووریا و مامەڵەی بازرگانیش تەنیا لە رێگەی حکومەتی دیمەشقەوە دەکرێ