فرۆشتنی S-400 بە هیندستان لە بەرنامەی سەردانەکەی پووتیندایە بۆ نیودەلهی

06-12-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە؛  Mikhail Metzel / SPUTNIK / AFP
ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە؛ Mikhail Metzel / SPUTNIK / AFP
نیشانەکردن پووتین هیندستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ڤیلادیمیر پووتین ئاگاداری پێشکەوتنی سەربازی، ئابووری و تەکنەلۆژی هیندستانە؛ لە سەردانەکەیشیدا بۆ نیودەلهی ئامانجییەتی رێککەوتنی گەورەی سەربازی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە واژۆبکات بۆئەوەی چەک و کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتووی رووسی بە هیندستان بفرۆشێت. 
 
بەڵام هەوڵی پووتین بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و نیودەلهی بێ ئاستەنگ نین؛ هیندستان پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەمریکا هەیە و کێشەی سنووریشی لەگەڵ چین هەیە. 
 
ئەلێکسەندەر گابوڤ، لێکۆڵەر لە سەنتەری کارنیگی مۆسکۆ بۆ سیاسەتی دەرەوە دەڵێت "رووسیا دەبێت هیندستان رازی بکات کە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین لەسەر حسابی هیندستان نابێت. رووسیا ئاستەنگی دیکەشی لەپێشە؛ بۆ نموونە، چۆن ئێس 400 بە هیندستان بفرۆشێت و پاڵپشتی بەمۆدێرنکردنی سوپای هیندستان بکات."
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی گلۆبەڵ فایەر پاوەر، رووسیا دووەمین هێزی گەورەی سەربازییە و هیندستانیش چوارەمینە؛ یەکەم ئەمریکا و سێیەمیش چینە. 
 
توانا سەربازییەکانی رووسیا 
 
1.014.000 سەربازی چالاک
4.144 فڕۆکەی جەنگی 
13 هەزار تانک 
64 ژێردەریایی
1 کەشتی فڕۆکەهەڵگر
15 کەشتی تێکشێنەر
 
توانا سەربازییەکانی هیندستان
 
1.445.000 سەربازی چالاک
2.119 فڕۆکەی جەنگی 
4.730 تانک
17 ژێردەریایی
1 کەشتی فڕۆکەهەڵگر
10 کەشتی تێکشێنەر
 
لە 2014ـەوە پووتین 19 جار لەگەڵ نارێندردرا مۆدی کۆبووەتەوە؛ لە 20ـەمین دیداریدا چاوی لەوەیە بە بەهای 5 ملیار دۆلار ئێس 400 بە هیندستان بفرۆشێت. 
 
ئەلێکسەندەر گابوڤ، لێکۆڵەر لە سەنتەری کارنیگی مۆسکۆ بۆ سیاسەتی دەرەوە دەڵێت "پێموایە ئەو سەردانە ئەو گرنگییە پیشاندەدات کە مۆسکۆ دەیەوێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ هیندستان تووندوتۆڵ بکات؛ ئەمە لەکاتێکدایە رووسیا لەگەڵ رۆژئاوا لەسەر ئۆکراینا و چەند بابەتێکی دیکە لە گرژی و ئاڵۆزیی قووڵدایە. هەریەک لە واشنتن و مۆسکۆ لە پەیوەندی نێوانیان بەدوای سەقامگیرییدا دەگەڕێن، بەڵام بەرچاوڕوونی لە ئەنجامەکەیدا نییە."
 
جگەلە لە فرۆشتنی S-400 رووسیا پلانی هەیە فڕۆکەی Su-30 و MiG-29 و تانکی تی 90 بە هیندستان بفرۆشێت، هەروەها رێککەوتنێکی دیکە دەکەن بۆ دروستکردنی 700 هەزار پارچە چەکی جۆری  AK-203 لە نێو هیندستان.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، چین و هیندستان ناکۆکییان هەیە و دەکرێت قووڵبوونەوەی جیاوازییەکانی نێوان رۆژئاوا و پەکینیش هۆکارێک بێت بۆئەوەی واشنتن لەم نزیکبوونەوەیەی نێوان مۆسکۆ و نیودەلهی زۆر نیگەران نەبێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ساموێڵ وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ساموێڵ وێربێرگ: هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەرز دەنرخێنین

گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، "هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرز دەنرخێنین " و جەختیکردەوە "ئەمریکا بە گرنگی دەزانێت هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و شەفاف بەڕێوەبچێت".