دادگەیەکی فەرەنسا 15 ساڵ زیندانی بەسەر قاچاخچییەکی کورد دا سەپاند

05-11-2024
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دادگەیەکی شاری لیلی فەرەنسا سزای زیندانی بەسەر 18 قاچاخچیی کۆچبەراندا سەپاند. دیارترینیان هاونیشتیمانییەکی خەڵکی باشووری کوردستانە کە بە 15 ساڵ زیندانی سزادرا. 
 
رۆژی سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2024، دادگەیەکی شاری لیلی فەرەنسا بڵاویکردەوە، سزای زیندانی بەسەر گرووپێکی قاچاخچی کۆچبەراندا سەپاندووە. میدیای بەریتانیا دەڵێت، زۆرینەیان خەڵکی باشووری کوردستان و عێراقن.  
 
دادگەکە دەڵێت، ئەو قاچاخچییانە ساڵێک بۆ 15 ساڵ زیندانی سزادراون. 
 
بە گوێرەی بڕیاری دادگەکە، میرخان رەسووڵی تەمەن 26 ساڵ سەرۆکی گرووپەکە بووە و بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە، هەروەها بە پێبژاردنی 200 هەزار یۆرۆش سزادراوە.
 
17 قاچاخچییەکەی دیکە کە یەکێکیان ژنە، بە ساڵێک بۆ 12 ساڵ زیندانی سزادراون. میدیای بەریتانیا دەڵێت، 14 کەس لەو 18 کەسە خەڵکی باشووری کوردستان و عێراقن. ئەوانی دیکە خەڵکی ئێران، پۆڵەندا، فەرەنسا و هۆڵەندان. 
 
بە گوێرەی پۆلیسی فەرەنسا، ئەندامانی ئەو گرووپە ساڵی 2022 لە هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا دەستگیرکران و هەرزوو دادگەییکردنیان دەستیپێکرد. 
 
پۆلیسی فەرەنسا باس لەوە دەکات، گرووپەکە نزیکەی 10 هەزار کۆچبەری بردووەتە بەریتانیا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.