بەربژێری کۆمارییەکان بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا: پلانی ترەمپ بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکە

05-11-2024
نیاز مستەفا
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەربژێری کۆمارییەکان بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە وێستگەیەکی دەنگدانی شاری سێنسیناتی ویلایەتی ئۆهایۆ دەنگیدا و دەڵێت، "پلانی ترەمپ بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکە."
 
رۆژی سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024 جەیمس دەیڤد ڤانس، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم ئەو وێستگەی دەنگی لێدا گوتی، "دەنگم بە دۆناڵد ترەمپ و خۆم دا؛ هەروەها دەنگمان بە برێنت مەورینۆ بۆ بوونە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دا."
 
ڤانس پەیامێکی ئاراستەی دەنگدەران کرد و گوتی، "ئەگەر لەگەڵ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپدان و پێتانوایە تاکە بەربژێرە بۆ پاراستنی ئاشتی، دەنگ بە دۆناڵد ترەمپ بدەن. هیوادارم خەڵکی ئێرە و تەواوی ویلایەتی ئۆهایۆ باشترین کەس هەڵبژێرن. پێموایە خەڵک بە باشترین شێوە بڕیار لەسەر داهاتوویان دەدەن. هیوادارم هەمووان لە بەرژەوەندیی من و ترەمپ دەنگ بدەن."
 
ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 160 ملیۆن کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە. 
 
ڤانس لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "پێش هەموو شتێک، پەیامی ئێمە ئەوەیە، براوە دەبین. ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە خۆشگوزەرانی و باشترکردنی ژیانی خەڵکە." جەختی لەوەش کردەوە، "پلانی ترەمپ بۆ خۆشگوزەرانی، ئاشتی و ژیانێکی باشترە بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکا. تەنانەت ئەگەر دەنگیشمان پێنەدەن، هێشتا هەر خۆشم دەوێن. ئەگەر منیش ببمە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو، کاری باشتر لە بەرژەوەندیی ئێوە دەکەم."
 
جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆک، هەر ئەمڕۆ 435 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەش هەڵدەبژێردرێن.
 
هەروەها لە کۆی 100 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران، 34یان هەڵدەبژێردرێن. 11 ویلایەتیش حاکمی نوێ هەڵدەبژێرن. هەروەها 78%ی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ویلایەتەکانیش هەڵدەبژێردرێن، کە بە پەرلەمانی ویلایەتەکان دادەنرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.