رووداو دیجیتاڵ
زیاد لە 100 نەهەنگ کە لە کەناراوەکانی سریلانکا گیریان خواردبوو، لە هەوڵێکی رزگارکردندا بە درێژایی شەوی رابردوو گەڕێنرانەوە نێو دەریا.
ئەو نەهەنگانە لە نزیک کەناراوی پانادۆرای باشووری کۆڵۆمبۆ گیریان خواردبوو و، سێ نەهەنگ و دۆلفینێکی بریندار مردار بووبوونەوە.
هێزە دەریاییەکان، کارمەندانی پاراستنی ژینگە، هێزەکانی پۆلیس و خەڵکی ناوچەکە لە هەوڵی رزگارکردنەکەدا بەشدار بوون.
دەگوترێت ئەمە گەورەترین رووداوی گیرخواردنی نەهەنگەکانە لە کەناراوەکانی سریلانکا. هێشتا نازانرێت بۆچی ئەو نەهەنگانە چوونەتە کەناراوەکەوە.
د. ئاشا دیڤۆس گوتوویەتی، "خەڵکی ناوچەکە هەموو کۆبوونەوە و زۆربەی نەهەنگەکانیان رزگارکردن."
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەندێک لە نەهەنگەکان بەهۆی هەوڵدانیانەوە بۆ مانەوە لەسەر رووی ئاوەکە زۆر ماندوو بوون و ئیدی هێزی پیویستیان بۆ گەڕانەوە بۆ قوولایی دەریا نەماوە؛ بەو هۆیەوە چەند دانەیەکیان مردار بوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ