BMW یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی لە ئەمریکا دەکشێنێتەوە

05-11-2017
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەمریکا بی ئێم دەبلیو
A+ A-

رووداو- هەولێر

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبیلی BMW ی ئەڵمانی بانگەوازی بۆ کشاندنەوەی نزیکەی 1 ملیۆن ئۆتۆمبیل کردووە لە ئەمریکای باکوور بەهۆی دوو کێشەی تەکنیکییەوە کە رایگەیاندووە ئەگەری گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکانی بەدواوە دێت.


کۆمپانیای BMW رایگەیاند مۆدێلەکانی ساڵی 2006 تا 2011  ئێکس 3 ، هەندێ وایری تێدان کە ئەگەری گەرمبوونەوەی بزوێنەری ئەو ئۆتۆمبیلانە زیاد دەکات کە لە هەندێ حاڵەتدا گڕگرتنی ئەو ئۆتۆمبیلانەی بەدواوە هاتووە.

کێشەی دووەم لە بەرهەمەکانی ساڵی 2007 تا 2011 ی BMW تێبینی کراوە کە بەهۆی هەبوونی کێشە لە ڤەلڤی هیتەرەکاندا داوای کشاندنەوەیانی لە بازاڕدا کردووە.

کۆمپانیای BMW رایگەیاندووە کە کۆمپانیاکانی فرۆشیاری ئەو بەرهەمانە لەسەریانە بەبێ بەرامبەر ئەو کەرەستانە بگۆڕن و ئۆتۆمبێلەکان بۆ خاوەنەکانیان چاکبکەنەوە. بڕیارە پرۆسەی چاککردنەوەکان لە مانگی داهاتووەوە دەستپێبکەن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە