کوڕی سەرۆکی ئۆگەندا دوای هەڕەشەکردن بۆ داگیرکردنی کینیا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

05-10-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یاوەری موساڤینی، سەرۆکی ئۆگەندا کوڕەکەی خۆی لە پۆستی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئۆگەندا دوورخستەوە، ئەوەش دوای ئەوەی فەرماندە گەنجەکە لە رێگەی تویتێکەوە هەڕەشەی داگیرکردنی پایتەختی کینیای لە ماوەی دوو هەفتەدا کردبوو.
 
رۆژی چوارشەممە 05-10-2022 مەهووزی کەینەروگابا، کوڕی سەرۆکی ئۆگەندا کە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئۆگەندا بوو، لەلایەن باوکییەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو تویتانەی ماوەی چەند مانگێکە دەیانکات. هاووڵاتییانی ئۆگەندا پێیانوایە ئەو تویتانە مەترسیدارن و کێشە دروست دەکەن.
 
مەهزووری لە تویتێکدا پاڵپشتیی خۆی بۆ هێزەکانی تیگرای پێشاندابوو کە دژی حکومەتی ئەسیوپیا شەڕدەکەن؛ یەکێکی دیکە لە تویتەکانیشی پاڵپشتیکردن بوو بۆ چەکدارانی رۆژهەڵاتی کۆنگۆ کە بە "تووندوتیژ" ناسراون. 
 
مەهزووری لە تویتێکی دیکەدا نووسیویەتی، تەواوی ئەفریقا لە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا پاڵپشتیی رووسیا دەکەن. لەم چەند رۆژەی رابردووشدا نووسیویەتی، ئەگەر سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیتاڵیا شووی پێبکات، 100 گای شاخدار وەکو مارەیی دەدات.
 
رۆژی دووشەممە، مەهووزی کەینەروگابا، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، "من و سوپاکەم لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا دەتوانین نایرۆبی [پایتەختی کینیا] داگیر بکەین".
 
ئەم تویتەی مەهزووری لە کاتێکدایە، ویلیام رووتۆ، سەرۆکی کینیا کە مانگی رابردوو دەسەڵاتی گرتەدەست، هاوڕێیەکی نزیکی یاوەری موساڤینی، سەرۆکی ئۆگەندایە و لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا موساڤینی بە باوکی ئەفریقیا ناوبردبوو.
 
تویتەکانی مەهزووری کەینەروگابا ترسی زۆری لەلای کینیاییەکان دروستکردووە؛ رۆژی سێشەممە، هۆنجێن ئۆدۆنگۆ، وەزیری دەرەوەی کینیا لە تویتەر رایگەیاند، بانگهێشتی باڵیۆزی ئۆگەندا بۆ گفتوگۆ دەکات و باڵیۆزی ئۆگەنداش قسەکانی مەهزووری رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لەگەڵ کینیا پەیوەندییەکی باشیان هەیە.
 
هەرچەندە مەهزووری لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی راگەیێنراوێکی سوپای ئەو وڵاتە، مەهزووری وەک ژەنەراڵێکی 5 ئەستێرە لە پۆستی راوێژکاری سەربازیی باوکیدا دەمێنێتەوە.
 
زۆربەی هاووڵاتییانی ئۆگەندا پێیانوایە، مەهزووری بۆیە لە پۆستەکەیدا نەماوە، تاوەکو جێگەی باوکی وەکو سەرۆکی وڵات بگرێتەوە کە لە 1986ـەوە سەرۆکی وڵاتەکەیە، بەڵام باوکی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.