گالەری

05-09-2020
17 Photos
رووداو دیجیتاڵ
 
خۆپیشاندانەکانی شاری پۆرتلاندی ویلایەتی ئۆریگنی ئەمریکا ماوەی 100 شەوە لەسەر یەک، لە دژی جیاکاری رەگەزی و تووندوتیژی پۆلیس، بەردەوامن. 
لە 100ـەم شەوی خۆپیشاندانەکان، خۆپیشاندەران لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیسی شارەکە کۆبوونەوە. 
 
هاوکات پۆلیسی شاری پۆرتلاند هۆشداریی بە خۆپیشاندەراندا کە پێش کاژێر 10:00ی شەو، شەقامەکان و شوێنە تایبەتەکان چۆڵکەن ئەگەر نا رووبەڕووی گرتن، گازی فرمێسکڕێژ، و گولـلەی لاستیکی دەبنەوە.
 
خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە کۆتایی مانگی ئایار دەستیانپێکرد دوای ئەوەی کە جۆرج فلۆید، هاوڵاتی رەشپێستی ئەمریکی لە شاری منیاپڵس بە دەستی پۆلیس کوژرا.