بایدن وەڵامی هەڕەشەكانی داعش دەداتەوە

رووداو – دەیلی نیوز

جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمریكا بەرامبەر هەڕەشەكەی داعش پەیماندەدات بە لەناوبردنیان و رەوانەكردنیان بۆ دۆزەخ.

دوای لێدوانەكەی باراك ئۆباما دەربارەی سەربڕینی دوو رۆژنامەنووسە ئەمریكییەكە، جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەمریكا تا دەرگای دۆزەخ وازناهێنێت لە گرووپی تیرۆریستی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی و پەرۆشی خۆيشی دەربڕی دەربارەی ئەو دوو رۆژنامەوانە.

لە كاتێكدا كە لە چەندین وڵاتدا ئاڵای داعش هەڵكرا، ئەمەش چ لە لایەن كەسانی نادیار بێت یاخود بە ئاشكرا، بەڵام بایدن باسی لەوە كرد كە ئاڵا رەشەكەی داعش تەنانەت لە لایەن موسڵمانانی زۆر لە وڵاتان سووتێندراوە وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر ئەو هەڵسوكەوتە ناپەسەندانەی داعش.

چوارشەمەی رابردوو بایدن بەڵێنیدا كە دەبێت ئەمریكا چەكدارانی داعش راوبنێت بۆ ناو دۆزەخ، هەر رۆژێك پاش سەربڕینی رۆژنامەوانی ئەمریكی ستیفن سۆتلۆف، موسڵمانانیش لە زۆربەی وڵاتان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.

دەیلی نیوز وێنەی سێ گەنجی هەرزەكاری بڵاوكردووەتەوە كە لوبنانین و لە شاری بەیروت بە رووتی ئاڵا رەشەكەی داعش دەدڕێنن و پاشان دەیسووتێنن، ئاماژەش بەوە دەكات كە ئەو وێنەیە وەرگیراوە لە گرتە ڤیدیۆیەكی سێ گەنجی لوبنانی كە دەستیانكردووە بە دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر گرووپی داعش و خۆیان بڵاویان كردووەتەوە لە رێگەی ئینتەرنێت.

ئەو گەنجانە داوایان لە موسڵمانانی جیهان كردووە دژ بە رەفتارەكانی داعش هەڵوێس بنوێنن و ناڕەزایی خۆیان دەربڕن و پشتگیری خۆیان بۆ دایكی ستیڤن رابگەیەنن.