لە کۆریای باشوور گەرما بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس

05-08-2023
لهۆن نەسرەدین
کاریگەریی گەرما لەسەر کۆریای باشوور
کاریگەریی گەرما لەسەر کۆریای باشوور
نیشانەکردن گەرما کۆریای باشوور
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئابی ساڵی 2022، پلەی گەرما لە شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور و ناوچەکانی دەوروبەری، 28 پلەی سیلیزی بوو؛ بەڵام لە ئابی ئەمساڵدا 38 پلەشی تێپەڕاندووە، ئەم بەرزییەی پلەی گەرماش قوربانیی لێ کەوتووەتەوە.
 
هاووڵاتیێکی کۆریای باشوور دەڵێ "مەگەر ناچار بیت بێیتە دەرەوە، ئەگینا هاتنە دەرەوە بەم گەرمایە، کارێكی گەمژانەیە."
 
ئەمساڵ پێچەوانەی ساڵانی رابردوو، لە مانگی ئایارەوە شەپۆلی گەرما ناوە ناوە لە ناوچە جیاجیاکانی کۆریای باشوور دەدات و، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، گەرما بووەتە هۆی مردنی لانیکەم 16 کەس.
 
ساڵی رابردوو لەم کاتەدا 6 کەس بەهۆی گەرماوە لە کۆریای باشوور گیانیان لەدەستدابوو.
 
ئەمساڵ ژمارەی خەوێندراوانی نەخۆشخانەکان بەهۆی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر کۆریاییەکان بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە هەزار و 200 کەس لە نەخۆشخانەکاندا بخەوێندرێن.
 
هاووڵاتیێکی دیکەی کۆریای باشوور باسی ئەوە دەکات "گەرمای زۆر بۆ کەسانی نەخۆش مەترسیدارە، دەکرێت بۆ نموونە تووشی تەنگە نەفەسییان بکات و لەناکاو، بمرن".
 
وەزارەتی ناوخۆی کۆریای باشوور رایگەیاندووە هاوشێوەی ئەو شەپۆلەی گەرما تەنیا یەک جار لە هاوینی ساڵی 2019ـدا روویداوە؛ کەشناسانیش دەڵێن شەپۆلەکە ناوچەی ئاسیای لە ژاپۆن و چین و وڵاتانی دیکەی گرتووەتەوە و پێشبینی درێژەکێشانیشی دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە